برووجێردی : کۆنگرەی ئەمریکا مافی ئەوەی نییە کە پێبەندنەبوونی ئێران بە کۆهەنگاو (برجام )ڕابگەیەنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311375-برووجێردی_کۆنگرەی_ئەمریکا_مافی_ئەوەی_نییە_کە_پێبەندنەبوونی_ئێران_بە_کۆهەنگاو_(برجام_)ڕابگەیەنێ
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : کۆنگرەی ئەمریکا سەرباری پێداگری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ناتوانێ بڵێت کە ئێران پێبەندی ڕ ێککەوتنی ناڤۆکی نەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 13:18 Asia/Tehran
  • برووجێردی : کۆنگرەی ئەمریکا  مافی ئەوەی نییە کە پێبەندنەبوونی  ئێران بە کۆهەنگاو (برجام )ڕابگەیەنێ

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : کۆنگرەی ئەمریکا سەرباری پێداگری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ناتوانێ بڵێت کە ئێران پێبەندی ڕ ێککەوتنی ناڤۆکی نەبووە .

ڕۆژنامەی  واشینگتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێک دا ئیدیعای کرد : لەوانەیە  دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا، دیاریکردنی  چارەنووسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی  ئێران  بسپێرێتە  کونگرەی ئەمیکا و کارێک بکات هەتا نوێنەرانی کونگرە ئەم  ڕێککەوتنە هەڵوەشێننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا عەلائەدین برووجردی  سەرۆکی  کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەمەی کە پێبەند بوونی تاران بە بەرجام لەلایەن  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییەوە بە جاران ڕاگەیەندراوە  وتی : دوناڵد ترەمپ  بە پێی گوشاری زایۆنییەکان  هەوڵێکی دەست پێکردووە کە حەتمەن  دۆڕاوی سەرەکی  ئەو هەوڵانە بو خۆیەتی  .

برووجێردی  وتیشی :  ئەمریکا بە نەیارەتی کردن و بنپێکردنی بەرجام  بەنیازی وە بن گوشار خستنی  ئێرانە .

ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج و یەک   لە ژانیڤەری ساڵی 2016ەوە  جێبەجێ کراوە .

ئەمریکا بە جێبەجێ  بوونی بەرجام،  بەشێوەی جوربەجۆر  لەوان  سەپاندنی بایکۆتی نوێ بە بیانووی  ساختەی بنپێکرانی مافی مرۆڤ و پرسی مووشەکی، قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران و گوشارخستنەسەر ئاژانسی نێونەتەوەیی  وزەی ناڤۆکی  بەمەبەستی پشکنینی زۆرتری بەرجام،  لە ڕێگەی بنپێکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەنگاوی هەڵگرتووە.