سەرتیپ جەزایری: سناریۆی جۆربەجۆری ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەوڵی دوژمنکارانەی ئەمریکا
وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری ئێران باسی گەڵاڵەکرانی سناریۆی جۆربەجۆر بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی هەوڵی دوژمنانەی ئەمریکای کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، سەردار سەرتیپ " سەید مەسعوود جەزایری " وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هەماهەنگیی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ، بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ئەگەریی ئەمریکا لەبەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام وتی : بە پێی بەرنامەکان، کاردانەوەی ئێران بەرامبەر چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام چەند لایەنە دەبێت .
سەرتیپ جەزایری وتیشی : ئێران لە بواری سەربازی، سناریۆی جۆربەجۆری دیاری کردووە کە بە کردەوە وڵامێکی بە بڕشتانە دەبێت بە ئەمریکاییەکان .
عەبدولعەلی عەلی عەسگەری سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێرانیش لەمبارەوە وتی : ئەگەر بێت و ئەمریکا لەبەرجام بچێتە دەر، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێستێکی بەرامبەر دەگرێتە بەر .
سەید عەباس ساڵجی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێرانیش سەبارەت بە کاردانەوەی تاران بە ئەگەری چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام وتی : چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام دەبێتە هۆی تێگەیشتنی زۆرتری جیهان لە بێ بەڵێنییەکانی ئیستکباری جیهانی .
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج و یەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016 جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێبەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵێنی دەکات و بن پێی دەکات.