خۆشرو: هەر کردەوەیەکی لایەنی بەرامبەر لەبارەی کۆهەنگاو (برجام ) کاردانەوەی ئێرانی بەدواوە دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311825-خۆشرو_هەر_کردەوەیەکی_لایەنی_بەرامبەر_لەبارەی_کۆهەنگاو_(برجام_)_کاردانەوەی_ئێرانی_بەدواوە_دەبێ
نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: هەر چەشنە جێبەجێنەکردنیی ئەرکەکانیی بەرجام لە لایەن لایەنی بەرامبەر بەرەو ڕووی کاردانەوەی ئێران دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 04:21 Asia/Tehran
  • خۆشرو: هەر کردەوەیەکی لایەنی بەرامبەر لەبارەی کۆهەنگاو (برجام ) کاردانەوەی ئێرانی بەدواوە دەبێ

نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: هەر چەشنە جێبەجێنەکردنیی ئەرکەکانیی بەرجام لە لایەن لایەنی بەرامبەر بەرەو ڕووی کاردانەوەی ئێران دەبێت.

" غۆڵامعەلی خۆشرو" نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی چەکداماڵین و ئاسایشی نێو دەوڵەتی ئەو ڕێکخراوەیە بە ڕێزگرتن لە هەموو وڵاتانێک کە باسی گرنگایەتی بەرجامیان کردووە و خوازیاری درێژەی تۆکمەو تەواوی ئەو بوونە ، وتیشی: ئێران بە گوێرەی دانپێدانانیی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، هەموو ئەرکەکانیی ناڤۆکی خۆی بە گوێرەی بەرجام جێبەجێکردووە .

خۆشرو وتیشی : ئێران تا کاتێکە بەردەوام و بە شێوەی تۆکمە وتەواو لە قازانجەکانیی بەرجام کەڵک وەربگرێت ، ئەرکەکانیی بە گوێرەی ئەو جێبەجێدەکات کەهەڵبەت ئەم کردەوەیە پێویستی بە جێبەجێبوونیی ئەرکەکان لە لایەن لایەنەکانی دیکەیش هەیە.

 نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها لەبارەی پەسەند کرانیی ڕێککەوتننامەی قەدەخەی چەکی ناڤۆکی لە هاوینی ئەمساڵ بەڕاشکاوی وتی: ئەم کردەوەیە گۆڕانێکیی مزگینی دەر و گرنگ و کاردانەوەی گشتی بەهێز لەمەر بنپێکردنەوەی ئەرکەکانە لە لایەن وڵاتانیک کە چەکی ناڤۆکییان هەیە لە بارەی چەکداماڵینی ناڤۆکیی . خۆشرو بە دەربڕینی پەژارەی لە نۆژەنکردنەوەی چەکیی ناڤۆکی  لە لایەن وڵاتانێک ئەو چەکانەیان هەیە ، سەبارەت بەو پرۆسەیە و ڕکابەریی لە نۆژەن کردنەوەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی وشداری داوە . نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها بە ئاماژە بە پێشنیاری تاران بۆ نانەوەی ناوچەی خاوێن لە چەکی ناڤۆکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،سیاستەکانیی سەرەڕۆیانەی ڕژیمی زایۆنیی وەک لەمپەری سەرەکی هاتنە دی ئەو زانی و خوازیاری پەیوەسبوونیی بێ شەرت ومەرجی ئەو ڕژیمە بووە بە رێککەوتننامەی قەدەخەی پەرەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی و چاوەدێری ئاژانسی نێو دەوڵەتی  بە سەر هەموو دامەزراوەکانی ناڤۆکی ڕژێمی ئیسرائیل بووە .