بەرسڤی ببڕی ئێران بە ئەگەری هەرکردەیەکی ئەمریکا لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی(برجام)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311879-بەرسڤی_ببڕی_ئێران_بە_ئەگەری_هەرکردەیەکی_ئەمریکا_لەمەڕ_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی(برجام)
وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ، وتی: بێتوو ئەمریکا بەنیاز بێ لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) بکشێتەوە دەبێ باجەکەشی بدات، چونکە یەکێتی ئوروپاو گرووپی پێنج کۆیەک داکۆکیان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 09:21 Asia/Tehran
  • بەرسڤی ببڕی ئێران بە ئەگەری هەرکردەیەکی ئەمریکا لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی(برجام)

وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ، وتی: بێتوو ئەمریکا بەنیاز بێ لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) بکشێتەوە دەبێ باجەکەشی بدات، چونکە یەکێتی ئوروپاو گرووپی پێنج کۆیەک داکۆکیان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کردووە.

بێهروز نێعمەتی لەپەراوێزی دانیشتنی ئاشکرای ئەمڕۆ چوارشەممەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە شیکردنەوەی کۆڕی نائاشکرای مەجلیس بەئامادەبوونی محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەپەیامنێرانی وت: لەو کۆڕەدا لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەرجام، تاووتوێ کرا و ئەو سێناریۆیانەی ڕەنگە ترەمپ و کۆنگرە، جێ بەجێیان بکات، لێکدرایەوەو ڕاگەیێندرا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش گەڵاڵەو پلانی بۆ ئەنجامدان و جێ بەجێ کردن دەبێ.

وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، لەبارەی سەپاندنی بایکۆتی شیمانەیی بەسەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش ، وشداریی بە ئەمریکییەکان دا؛ هەڵەی ستراتژیک نەکەن.

بڕیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا سبەی پێنج شەممە جگە لەڕاگەیاندنی بڕیارەکەی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ستراتژیای وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی کردەی نوێ لەدژ ئێران بۆ وێنە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕابگەیێنێ.

نێعمەتی هەروەها بەئاماژە بە پرسی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: ڕاوێژکاریی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیاو ئێراق لەبارەوە بەردەوامەو ئێران ڕێزدەگرێ لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق بەگوێرەی دەستووری ئەو وڵاتە.

وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: خەڵکی کوردستانی ئێراق باش ئاگاداری ئەوەن کە ئێران دۆستی ڕاستەقینەیانە چونکە تەنیا وڵاتێک کە لەکوردەکان لەهەمبەر پەلامارەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش داکۆکی کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.