ساڵحی : بنپێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دواهاتی نێودەوڵەتی دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311973-ساڵحی_بنپێ_کردنی_ڕێککەوتنی_ئەتۆمیی_ئێران_لە_لایەن_ئەمریکاوە_دواهاتی_نێودەوڵەتی_دەبێ
جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارێک لە بلیمەتانی مێدیایی و توێژەرانی توێژینگەکانی بەریتانیا، ڕایگەیاند: بنپێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دواهاتی نێودەوڵەتیی دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 06:38 Asia/Tehran
  • ساڵحی : بنپێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دواهاتی نێودەوڵەتی دەبێ

جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارێک لە بلیمەتانی مێدیایی و توێژەرانی توێژینگەکانی بەریتانیا، ڕایگەیاند: بنپێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دواهاتی نێودەوڵەتیی دەبێ.

" عەلی ئەکبەر ساڵحی" ئێوارەی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بلیمەتانی مێدیایی لە لەندەن، هەڵوێستی وڵاتانی ئەوووپایی و ئەندامانی دیکەی گرووپی پێنج کۆ یەک لەمەڕ داکۆکی کردنیان لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش و نەیارەتی کردنیان لەگەڵ ڕووانگەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بنپێ کردنی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەی بە گرینگ نرخاند.

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێران پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی هەڵس و کەوتی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاری پێویست دەدات.

پێشتر ساڵحی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دیدار و تووێژی کردبوو. "بوریس جانسۆن" لە دیداریدا لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی" پێداگری کرد لە سەر داکۆکیی لەندەن لە بەرنامەی ئەتۆمیی هەنگاوی هاوبەش.

"عەلی ئەکبەر ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران شەوی چوارشەممە بە بانگهێشتی فەرمیی "بوریس جانسۆن" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە لەندەن.