تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 12:06 Asia/Tehran
  • بانگەشەی گاڵتەجاڕانەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین دژ بە سپای پاسداران

وەزیری دەرەوەی بەحرەین کە هێزی پۆلیس و هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە لە سەرکوت کردنی خەڵکی شۆڕشگێری بەحرەین ، چەشنێک تیرۆریزمی دەوڵەتییان ڕەچاو کردووە، پشتیوانیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی ئەمریکا دژ بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیکی عەرەبی؛ "خالد بن ئەحمەد ئالی خەلیفە" وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە هاوتەریب لەگەڵ پشتیوانانی تیرۆریستان لە ناوچەکە لەوان ئەمریکا بانگەشەی کرد؛ لە قەڵەم دانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وەکوو گروپێکی تیرۆریستی، هەنگاوێکە لە پێناو دیاری کردنی سەرچاوەی تیرۆریزم  لە ناوچەکەو جیهاندا.

ئەم هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین چەشنێک بەسراوە بوونی ئەم وڵاتە عەرەبییە چکۆلەیە بە ڕژێمی ئەمریکا نیشان دەدات کە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وەکوو کارامەترین هێز لە شەڕی دژ بە تیرۆر، پلان و بەرنامەی ئەمریکاییەکانی بۆ پاراستنی داعش لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیای تێک شێواندووە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بەوەی کە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی جێگای لە دڵی ئێران و ناوچەکەدایە، پێی داگرت: ئەمریکاییەکان لەبەر ئەوەی کە دەیانەویست گرووپی تیرۆریستیی داعش تا ٢٠ ساڵی دیکەیش هەر لە ناوچەکەدا راگرن و وەکوو ئامرازێک بەکاری بێنن، لە دەستی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران توڕەن، لەبەر ئەوەی کە ئەم ناوەندە بە پلان دارشتن و داکۆکی لە گەلی ئێراق، سووریا و لوبنان بە تەواوەتی تەنگی بە داعش هەڵچنیوە. 

سەرپەیڤ