وەزارەتی ناوخۆی ئێران : ترەمپ خاوەنی زانیاری مێژوویی نییە
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە بەرپرسایەتی پاراستنی بەڵێنەکانی نێونەتەوەیی لەوان بەرجام لەسەر شانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی بەرامبەری ئەم ڕێککەوتنەیە، وتی : دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانی وەبن پرسیار بردووە .
لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕاگەیەندراوە ، ترەمپ بە ئاشکرا کەمتەرخەمی و پێبەند نەبوونی خۆِی بە بەڵێنە نێونەتەوەییکان لەبەرجام دا ، هێنایە ئاراوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران هەروەها پێداگری کرد : قسەکانی ترەمپ نیشانی دا دوکتورینی دەوڵەتی ئەمریکا کە ئیدیعای زلهێزی لە جیهان دەکات و دەڵێت سەردەمداری نیزامی نێونەتەوەییە، لەسەر بنەمای درۆ،دەستوەردان و زۆربێژییە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سەرۆکی ئەمریکا هەر زانیاری مێژوویی نییە و لە زانیاری مافەوانی و وشیاری سیاسی و دەسەڵاتیش بێ بەشە، وتیشی : ترەمپ بووەتەی هۆی شەرمەساری بۆ خەڵکی ئەمریکا .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەوی هەینی بێ سەرنج دان بە هەشت ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی کە لەودا پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست کراوەتەوە ڕایگەیاند: پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی پشت ڕاست ناکاتەوە .