تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 20:03 Asia/Tehran
  • ئایەتۆڵڵا هاشمی شاهرودی : کەس ناتوانێ توانایی بەرەڤانی ئێران لاواز بکا

سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ، زەخت وگوشاری ئەمریکا بۆ بەرتەسک کردنی تواناییەکانی بەرەڤانی ئێرانی بە قەبول نەکراو زانی ووتی: توانایی بەرەڤانی ئێران ، لاواز نەکراوەیە.

ئایەتۆڵڵا سەیید مەحمود هاشمی شاهرودی" ئەمڕۆ شەممە بە ئاماژە دان بە قسە نادیپلۆماتیکەکانی شەوی هەینی " دوناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی ئێران وتی: ترامپ لە قسە هەڵیت وپەڵیتەکانی خۆی بێجگە لە تاوانە پڕوپۆچەکانی، مەسەلە گەلی تری نهێنایە  ئاراوە. سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران ، هەروەها تۆڕەیی ترامپ لە ئێرانی لە ئەنجامی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە زانی ووتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات لەمپەری جێ بەجێ کرانی سیاسەتەکانی سەرەڕوویانەی ئەمریکا لە ناوچە بووە. ئایەتۆڵڵا سەیید مەحمود هاشمی شاهرودی " بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا لە شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە  ناوچە تۆڕەیە وتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە هۆکارانی سەرەکی شکستی داعش لە ناوچەیە . سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران وتیشی: تاوانەکانی ترامپ بە سپای پاسداران وئێرانی ئیسلامی سەرچاوگرتوو لە شکستی داعش لە ناوچەیە .

سەرپەیڤ