زەنگەنە : وتەکانی تڕەمپ کاریگەری ئەوتۆی لەسەر بازاڕی نەوت نییە
وەزیری نەوتی کوماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی دۆژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کاریگەری لەسەر بازاری نەوت وتی وتەکانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاریگەریەکی ئەوتۆی لە سەر بازاڕی نەوت نییە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە وتیشی ئێران و کۆمپانیا بیانیەکان بۆ واژۆ کرانی گرێبەستە نەوتیەکان خەریکی وتووێژن کە بەم زوانە ئاکامی ئەو وتووێژگەلە ڕادەگەیندرێت . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەنی بە بێ سەرنجدان بە هەشت ڕاپۆڕتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی کە لەو دا جەخت کراوە لەسەر پێبەندی ئێران بە بەرجام ڕایگەیاند پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرنامەی گشتداگری کۆ هەنگاو پشت ڕاست ناکات ئەو کردەوە بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بە دی دێت . یەکێتیی ئوروپا و زۆرێکی دیکە لە وڵاتانی جیهان دوای ئەو وتانەی تڕەمپ ڕایانگەیاند وەکوو ڕابردوو لە بەرجام بە تەواوی لاگری دەکەن .