دووهەمین وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا لەبارەی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312477-دووهەمین_وتووێژی_تەلەفوونی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_بەریتانیا_لەبارەی_بەرجام
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا بۆ دووهەمین جار لە درێژەی چەند رۆژی ئەمدواییە لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" وتووێژی تەلەفوونیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 16:01 Asia/Tehran
  •  دووهەمین وتووێژی  تەلەفوونی  وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا لەبارەی بەرجام

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا بۆ دووهەمین جار لە درێژەی چەند رۆژی ئەمدواییە لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" وتووێژی تەلەفوونیان کرد .

 " بوریس جانسۆن"  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رۆژی یەکشەممە لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ " محەممەد جەواد زەریف"  وەزیری دەرەوەی ئێران، پشتگری وڵاتەکەی لە بەرجامی داوەتە بەر پێداگریی و خوازیاری پێبەندی هەموو لایەنەکان بەم ڕێککەوتنە بووە .

 وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ١٠ ئۆکتۆبریش لە وتوویژی تەکەفوونی لەگەڵ زەریف باسی لە پێبەندی وڵاتەکەی بەبەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" کردبوو .

 ڕاگەیاندرانیی هەڵوێستەکانی دوژمنکارانە و دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی بەرجام ، بەرەو ڕووی کاردانەوەکانی جیهانی بۆتەوە . وڵاتانی ئەندامی  تاقمی پێنج کۆیەک لە سەر پێبەندی وڵاتەکانیان بە بەرجام جەختیان کردووە . ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لە جێبەجێکردنیی بەرجام پەیمان شکێنی کردووە .