تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 18:02 Asia/Tehran
  • جەختکردنی ڕۆحانی لە سەر پاراستنی بێ لایەنی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران ، بەجەختکردن لە سەر پێویستی پاراستنی سەربەخۆیی و بێ لایەنی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئەوەی کە ئاژانس تەنیا ناوەندێکە کە دەتوانی پێبەند بوونی ئێران بەبەرجام تەیید بکات ، وتی: بەرجام کەش و پێوانیکی ڕوونی هەیە و بۆ هەلسانگاندنیی کردەوەی ئێرانیش هەر لەو کەش وپێوانە کەڵک وەردەگرن.

 " حەسەن رۆحانی" ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری " یوکیو ئامانۆ" بەڕێوە بەری ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تاران بە ئاماژە بە وەی کە ئاژانس تا بەم قۆناخە لە شێوەی بەڕێوەبەرایەتی و پاوەجێی ڕێککەوتنی بەرجام دەوری ئەرێنی و بنیاتنەری بووە، بەڕاشکاوی وتی: سەرجەم هاوکارییەکانیی ئێران لەگەڵ ئاژانس دا تۆکمە و سەرنج ڕاکێش بووە .

 رۆحانی بە باسکردنی ئەوەی کە ئێران لە چوار چێوەی پادمانی ئاژانس، یاسا وڕێساکانی نێو دەوڵەتیی و ڕێککەوتنی بەرجام ئامادەیە بۆ پەرە پێدانیی هاوکارییەکانیی لەگەڵ ئاژانس وتیشی: ئیرادەی ئێران لەمەر ئەنجامدانیی هاوکاریی درێژ ماوە لەگەڵ ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چوار چێوەی یاساکانیی نێو دەوڵەتیی دایە . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هیوای خواست: بە سەرنج لە هاوکاریی تۆکمەی ئێران لە ساڵانی ئەمدواییە ، ئاژانس هەرچی خێراتر  ئەنجامی یەکجاریی لەمەڕ ئاشتیانە بوونی ماکی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران رابگەینێت . ڕۆحانی بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە وڵاتیک هەرجۆرێک کە گەرەکیی بێت ناتوانێ  لەگەل ڕێککەوتننەکانی چەند لایانە و نێو دەوڵەتی دا هەلسو کەوتێ بکات ، وتی: ئێران هەرگیز یەکەم وڵاتیک نابێت کە لە بەرجام دەڕواتە دەرێ  وتا کاتێک کە پێبەندی بەرجام و ئەرکەمەندی ئەوە کە بتوانێ لە قازانجەکانیی نووسراوە لەو کەڵک وەربگرێت . " یوکیو ئامانۆ" بەڕێوە بەری گشتی ئاژانسی نێو دەولەتی وزەی ئەتۆمی یش لەم دیدارە بەرجامی وەک ڕێککەوتننێکی باش زانی و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوێرەی هەموو ئەرکەکانیی لە چوا رچێوەی یاساکانیی نێو دەوڵەتی و بەرجام هەنگاوی هەلگرتووە .  ئامانۆ بە ڕێزگرتن لە پێبەند بوونیی ئێران لە کردەوە دا بە ئەرکەکانیی لە بەرجام جەختیکرد: ئیعتباری ئاژانس گرنگە و هەروەها لە سەر بێ لایەنی خۆی لە هەلوێستەکان ، درێژە ئەدات و بە گوێرەی ڕاستەقینەکان و پادمانەکان، راپۆرتەکانی ڕاستەقینەی خۆی ئاراستە دەکات .

سەرپەیڤ