تشرینی دووه‌م 01, 2017 07:30 Asia/Tehran
  • پشت ڕاست بوونەوەی ڕەتکرانی داواکاریی ترەمپ بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕۆحانی لەلایەن  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای پشت ڕاست کردنی ئەمەی کە ئێران داواکاریی دوناڵد ترەمپی سەروکی ەم وڵاتە بۆ وتووێژ لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەت کردوەتەوە، خۆی بوارد لە شیکردنەوەی زۆرتری ئەم پرسە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  هێدێر  نائورت  لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژی سێ شەممەی  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی   کۆشکی سپی لەمبارەوە  شیکردنەوەیەک دەدا بە دەستەوە وتیشی : بە وتەی  رێکس تیلەرسون  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواکاریی دوناڵد ترەمپ بۆ وتووێژ لەگەڵ  حەسەن روحانی  لە لایەن  ئێرانەوە ڕەت کراوەتەوە  .

بەرلەمە بەهرام قاسمی وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی  کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش   بیست و نۆی ئوکتوبەر  باسی ڕەتکرانی  داواکاری  سەرۆکی ئەمریکا بۆ وتووێژ لەگەڵ  سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بوو  .

هێدێر نائۆرت لە درێژەی  پرێس کۆنفرانسەکەی لە وڵامی  ئەم پرسیارە کە دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندووە  کە  ئاستی بڕی  مووشەکەکانی  بالست لە دووهەزار کیلومەتر زۆرتر  ناکات،  وێڕای  دووپات کردنەوەی هەڵوێستەکانی پێشووی  وتی : بەرنامەی مووشەکی ئێران  هۆی نیگەرانیی واشینگتۆنە.

سەرپەیڤ