سەفەری وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ ئێران، بەم زووانە
تشرینی دووهم 01, 2017 07:41 Asia/Tehran
ژان یوڤێس لۆ دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە بەم زووانە سەردانی تاران دەکات هەتا پێشەکی سەفەری ئێمانوئێل مەکرۆن سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ ئێران خۆش بکا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ئەم سەفەرە لەحاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا خۆی بواردووە لە پشت ڕاست کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیاردان لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی سپاردووەکەی کۆنگرە.
لۆ دەریان، وتوویەتی لە سەفەر بۆ تاران سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران و دەوری ناوچەییەکەی قسە دەکات .
چاوەڕوان دەکرێت سەفەرەکەی نیوەی دووهەمی ئەم مانگەی زایینییە بەڕێوە بچێت .
مەکرون یەکەم سەرۆکی فەرەنسایە کە لە ساڵی 1976 ەوە ، سەردانی ئێران دەکات.