تشرینی دووه‌م 03, 2017 20:12 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەوەرەیەکی وتووێژەکانی موگرینییە لە گەشتەکەی داهاتووی بۆ ئەمریکا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا حەوتەی داهاتوو بۆ باس و وتووێژ لە گەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەت و کۆنگرێسی ئەمڕیکاو پێداگرتنی دووبارە لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی هەنگاوی هاوبەش سەردانی واشێنگتۆن دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، کاترین ڕەی وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا شەشەم و حەوتەمی نوامبەر سەردانی واشێنگتۆن دەکات و لەو گەشتەی دا سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەی یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکاو هەروەها لە بارەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران و ڕەوشتی نیمچە دوورگەی کۆریا، باس و وتووێژ دەکات.

کاترین ڕەی وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا  ئەوەشی وتووە کە: فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە گەشتەکەی دا بۆ ئەمریکا لەگەڵ مایکێڵ پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکاو هەروەها پۆل ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دیدارو وتووێژ دەکات.

  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا هەروەها لە کۆنفرانسی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش وتارێک پێشکەش دەکات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا 13ی ئۆکتۆبەر لە ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆی دا سەبارەت بە ڕەوتی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی لە هەمبەر ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەبێ هیچ چەشنە بەڵگەیەکی لۆژیکانەو سەلماو، پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی پشتڕاست نەکردەوەو بانگەشەی پێشێلکرانی ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن ئێرانی کرد.

ترەمپ هەروەها وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەی پڕوپوچی دژی گەلی ئێران، بانگەشەی پشتگیریی تاران لە تیرۆریزمی کرد و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی  کە ڕۆڵێکی کاراو بنەمایی لە خەباتی دژی ئەو تیرۆریستانەی سەقامگرتووی عێراق و سووریا هەیە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، خستە پێڕستی بایکۆتە تازەکانیەوە.

یەکێتیی ئەورووپاو وڵاتانی ئەورووپی بە ئاشکرا لەگەڵ هەڵوێستی دەوڵەتی ترەمپ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ تاقمی پێنج کۆ یەک دا دژایەتییان کردووەو لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی هەنگاوی هاوبەش لە لایەن تەواوی بەشدارانی ڕێککەوتنەکە جەختیان کردووە .

 

 

سەرپەیڤ