تشرینی دووه‌م 04, 2017 17:57 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی سێ میلیار دولاریی هەناردەی ئێران بۆ چین لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا

باڵوێزی ئێران لە پیکەن وتی : هەناردەی ئێران بۆ چین لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو لەچاو ماوەی هاوچەشنی ساڵی ڕابردوو واتە 2016 سێ میلیار دولار پەرەی سەندووە .

عەلی ئەسغەر  خاجی  باڵوێزی  تاران لە پیکەن ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ   ئیرنا   بە ئاماژەدان بەمەی  کە چین  گەورەترین شەریکی بازرگانی ئێرانە وتی : بە پێی ئاماری گومرکی  چین، ئێران لە ماوەی نۆ ماوەی  ڕابردوودا، سێزدە میلیار و هەشتاوهەشت ملوێن دولار کالای بۆ چین ناردووە و ئەم ڕێژەیە لە چاو  ماوەی هاوچەشنی ساڵی ڕابردوو سێ میلیار دولار پەرەی سەندووە  .

خاجی وتیشی : ئاستی بازرگانی نێوان تاران و پیکەن  لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو زۆرتر لە  بیست و حەوت میلیار دولار بووە  کە ئاستی تیجاریی 540 میلیون دولاری بە فازانجی  ئێران بووە  .

باڵوێزی تاران لە پیکەن بە ئاماژەدان بەمەی  هەروەک ساڵانی ابردوو  نەوتی نەپاڵاوتە  گرینگترین کاڵای هەناردەی ئێران بۆ چینە  وتیشی :  ئاستی هەناردەی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران بۆ چین لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو هەشت میلیار و 74 ملوێن  دولار بووە و پیکەن بە هاوردەی لە ڕۆژدا 633 هەزار بەرمیل نەوت لە تاران، گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران دێتە ئەژمار  .

بەوتەی خاجی  ئێران لە  ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو زۆرتر لە 22 ملوێن تون کالای بە بایخی  پێنج میلیار  دولار و 14 ملوێن دولار هەناردەی غەیرە نەوتی بۆ چین هەناردە کردووە کە ئەم  ڕێژەیە  لە باری کێشەوە شایەتی  پەرەسەندنی سەتی بیست و هەشت و لە باری بایخیشەوە  پەرەیەکی سەتی   27.8 هەبووە.

سەرپەیڤ