تشرینی دووه‌م 04, 2017 18:07 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە دیدار دەگەڵ فەرماندەکانی ئەرتەشی ئێران: دەوڵەت بە پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان درێژە ئەدا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: دەوڵەت ونەتەوەی ئێران بە ئەرتەش وەکوو هێزە چەکدارە بە ئەمەگ ووفیداکارەکانی متمانەی هەیە ودەوڵەت هەروا بە پشتیوانی خۆی لە هێزە چەکدارەکان درێژە ئەدات.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدار لەگەڵ فەرماندە پایە بەرزەکانی ئەرتەش بە ئاماژەدان بە مەکە ئەرتەش لە ئینقلاب ، بەرەڤانی پیرۆز وهەتا ئێستاکە سەرفەراز وسەربەرز بووەو هەموو کات جیی متمانەی ئیمام خومینی ڕە، ڕێبەر ونەتەوە بووە وهەیە وتی:باڵا دە ستی  ئۆپراسیونی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گرێوی داڕشت ، ڕێک و پێکی  وتەکۆزی دەروونی و بەڕۆژ ونوێ کردنەوە کەرەسەو ئامیرەکانە. ڕۆحانی وتی: لە ڕوانگەی ئیمام خومینی ڕە ، یەکێ لە گرینگترین نیشانە کانی  سەربەخۆیی سەربازییە وهەرلەم پێناوەدا ، لەیاسای بنەڕەتی ئێران یش پاراستنی نیزام، سەربخۆیی وڵات ویەکپارچەیی خاک لە فەرمانبەریەتیەکانی سەرەکی ئەرتەشی ئێران ناوی لێی براوە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەرکەکانی هێزە چەکدارەکان لە یاسای بنەڕەتی ئێڕانیش ئاماژەی کردو وتی: هێزە چەکدارەکان دەبێ لە کاتی ئاشتی ولە هەر بوارێکدا کە دەوڵەت بە پێویستی بزانیت ، لەتەنیشت دەوڵەت دابێت ولە پێشکەوتنی بەرنامەکەنای هێزی بەرەڤانی بۆ ئیدارەی ئێران یارمەتی بدەن. ڕۆحانی بە ئاماژە دان بەمەکە" ئەرتەش دوای ئینقلابی ئیسلامی لە هەر دوو ڕەهەندی ئیسلامی وجەماوەری بوون سەرکەوتوانە جوڵاوەتەوە ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان دەبێ بێ لایەن  بن وئەمڕۆ گەورەترین سەرمایەی ئەرتەشی ئێران، متمانەی گشتیی ووابەستە نەبوون بە جەریان ولایەن وباڵە سیاسیەکانە. ڕۆحانی هەروەها بە ڕێزنان لە ڕۆژی مێژوویی سێزدەی گەڵاڕێزن وتەبعید کردنی ئیمام خومەینی ڕە وتی: بەشێک لە وتار دانی حەزرەتی ئیمام خومەینی ڕە، لە چوارەمی گەڵاڕێزانی ساڵی هەزارو سێسەدو چل وسێ بیست وشەشی ئۆکتۆبەری هەزارو نۆسەدو شەست وچوار بە بەرەڤانی لە عیزەت وسەربەخۆیی ئەرتەش تایبەت درابوو وبەڕێزیان بە شێوەی هاوکات سەربەرزی گەل وهێزە چەکدارەکانی لە مەبەست وئامانجەکانی ئینقلابی ئیسلامی دەزانی. 

سەرپەیڤ