تشرینی دووه‌م 05, 2017 11:52 Asia/Tehran
  • ساڵحی: ئەمریکا هەوڵ دەدات بە خەرجی ئێران ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک هەڵوەشێنێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت؛ ئەمریکا لە دووی ئەوەدایە کە بە خەرجی ئێران ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک تیابەرێ.

"عەلی ئەکبەر ساڵحی" شەوی یەکشەممە لە بەرنامەی "ڕوانینی یەک" لە کەناڵی یەکی تەلەڤزیۆنی ئێران ، ئەمریکای بە جێمتمانە نەزانی و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ هەڵوێستنی ئەمریکاییەکان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک زۆر نادرووستە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاماژەی کردە ڕانەگەیەندرانی پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک لە لایەن "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە و وتی: کردەوە و ئاکاری ئەمدواییەی ترەمپ بنپێکەری بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشە.

ساڵحی وتیشی: بێ گومان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بوارەدا کاردانەوەی پێویستی دەبێ.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تەنیا ناوەندی شیاوی چاوەدێری و کۆنترۆڵی پرسە ئەتۆمییەکانە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: "یوکیا ئامانۆ"ی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە سەرنج دانی کردەوە و ئاکاری ئەمریکا بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک، بەرپرسایەتییەکی تایبەتی کەوتۆتە ئەستۆوە.

"دۆناڵد ترەمپ" ١٣ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە بێ بایەخ دان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە لە هەر هەموویاندا جەخت کراوە لە سەر پێبەند بوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ، ڕایگەیاندووە کە پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک پشت ڕاست ناکاتەوە. ئەم کردەوەیشی بە مەبەستی هەلوەشاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ئەنجام دا.

یەکێتیی ئەورووپا و زۆر وڵاتی دیکەی جیهان پاش ئەم قسە و لێدوانانەی ترەمپ ڕایانگەیاندووە کە هەر وەک جاران داکۆکی تۆکمە و تەواو دەکەن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک.

سەرپەیڤ