ڕۆحانی: ئێران لە پەرەی هاوکارییەکانی سەربازی لەگەڵ پاکستان پێشوازی دەکات
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیداری فەرماندەری سوپای پاکستان، لە پەرەو هێزمەندی هاوکارییەکانی بەرگرییانە و سەربازی لە نێوان تاران- ئیسلام ئاباد لە ڕەوتی بە هێزبوونەوە و ئاسایشی ناوچە، پێشوازی کرد.
" حەسەن رۆحانی" ئێواڕەێ دوو شەممە لە دیداری " قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەری سوپای پاکستان لە تاران، وتیشی: بە سەرنج لە ئیرادەی دەوڵەتەکانیی ئێران وپاکستان لە سەر هێزمەندی پێوەندییەکان وهاوکاریی هێزە چەکدارەکان، ئەو هاوکارییانە دەتوانێ بە پەرەی چالاکییەکانی فێرکاری و مانورە هاوبەشەکان،هاوکاریی لە پیشەسازی سەربازی و ڕاگواستنەوەی ئەزموونەکانی زۆرتر بێت .
سەرۆک کۆماری ئێران، ترۆریسم و ناکۆکییەکانی هۆزی و ئەتنی وەک دوو گرفتی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام زانی و وتیشی: ئەگەر یەکێتی وبرایەتی لە نێوان موسولمانەکان بە هێز دەبێتەوە، بێ گومان وڵاتانی ئیسلامی بە بێ ئامادە بوونی کەسانی تر گرفتەکانیان چارەسەردەکرێت .
ڕوحانی بە جەختکردن لە سەر هێزمەندی زیاتر لە ڕابردووی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات وتیشی: سنوورەکانی ئێران وپاکستان دەبێ سنووری دۆستایەتی، پەرە و گەشتیاری لە نێوان دوو نەتەوە بێت و نابێ ئیزن بدەین ژمارێک لە تاقمەکانی ترۆریستی، ئەو سنوورانە نا ئەمن بکەن .
" قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەری سوپای پاکستانیش لەم دیدارە پێوەندییەکانیی ئێران وپاکستان کە پێوەندی ڕیشەدار و قووڵ زانی و جەختیکرد: ئیسلام ئاباد خوازیاری پەرەی هاوکارییەکانی سەربازی و بەرگرییانەیە لەگەڵ تاران دا . فەرماندەری سوپای پاکستان هەروەها وتی: دەبێ ناکۆکییەکان لە نێوان ژمارێک لە ولاتانی ئیسلامی لە سەر مێزی دانووستانەکان چارەسەر بکرێت و نابێ بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئیزن بدەین کە پەرە بدەن بەو ناکۆکییانە بە مەبەستی فڕۆشتنی چەک و چۆڵی خۆیان .