چاوپێکەوتنی ڕەوانچی لەگەڵ قایم مەقامی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسا
مەجید تەختی ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەبەشی ئەورووپا و ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێران و گوردو مونتاین قایم مەقامی وەزارەتی ئەورووپایی و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا، شەوی چوارشەممە لە پاریس دیدار و وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ تەختی ڕەوانچی و گوردو مونتاین ، گرینگایەتیی ئێران وەک ئەکتەرێکی گرینگ، وتووێژی هەمیشەیی دوو وڵات بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی ناوچەیی، پێویستیی هەڵوێستی جیدی تری فەرەنسا و وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی بەرجام و نەبوونی ڕاستبێژی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی بەرجام، پشت ڕاست کرایەوە.
دوولایەن هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە سەفەری داهاتووی ژان ئییۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ تاران، ئەم سەفەرەی بە دەرفەتێکی گرینگ بەمەبەستی گۆڕینی بیروڕا سەبارەت بە پرسەکان و هاوکارییەکانی دوو لایەنە و ناوچەیی زانی .
تەختی ڕەوانچی ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی فەرەنسا گەیشتە پاریس .