سەرۆک کۆماری ئێران چوارشەممە دەچێتە ڕووسیا
یاریدەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ئێران وتی: حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشت کردنی فەرمیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئەم چوارشەممە سەردانی ڕووسیا دەکات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پەرویز ئیسماعیلی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەر نووسی: حەسەن رۆحانی ڕۆژی چوارشەممە(٢٢ی نۆڤمبەر) بۆسەردانێکی یەک ڕۆژە، بەمەبەستی بەشداربوون لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەبارەی سووریا سەردانی شاری سوچیی ڕووسیا دەکات.
اریدەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئێران جگە لە بەشداربوون لە کۆڕەکانی سوچی، دیداری دوو قۆڵیشی دەبێ لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا.
داهاتووی گۆڕانکارییەکانی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستی-تەکفیری و درێژەی هاوکارییەکانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەو بارەوە، لە گرینگترین تەوەرەکانی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە شاری سوچی ڕووسیایە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) ڕایگەیاند: سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا بڕیاریان دا، رۆژی چوارشەممە(٢٢ی نۆڤمبەر) بەئامانجی بردنەپێشی ئەو شێوازانەی بتوانێ بەیارمەتی جەماوەری سووریا، داهاتوویەکی باشتر بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی بەدی بێنێ، دانیشتنێک لەشاری سوچی ڕووسیا بەڕێوە ببەن.
ئێران، تورکیاو ڕووسیا، وڵاتانی گەرەنتیکاری ئاگربڕ لە سووریاو دانوستانەکانی ڕەوتی ئاستانە لەپایتەختی قەزاقستانن.