رۆحانی: داهاتووی سووریا لە دەستی خەڵکەکەیەتی / کۆڵەکەکانی تیرۆریزم لە ئێراق و سووریادا ڕووخاوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، داهاتووی سوریای لە دەستی خەڵکی ئەم وڵاتە زانی و وتیشی : کۆڵەکەکانی تیرۆریزم لە ئێراق و سوریا ڕووخاون و بەرەنگار بوونەوەی ئێران لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی لە ناوچە هەنا ڕیشەکێش کردنیان درێژەی هەیە .
حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ بەیانی چوارشەممە بەرلە بەجێهێشتنی تاران بەرەو سووچی لە ڕووسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا و زایۆنییەکان بە دوای ئاڵۆزکردنی ناوچە کەوە نین، وتیشی : گەل و دەوڵەتی ئێران ، خێرخوازی ناوچە و سەقامی ناوچەن و بەنیازی بەرەنگاربوونەوەی کەسێک نین ، بەدوای هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەن .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئێران لە سەرەتای ئاڵۆزییەکان و بێ سەقامی و دامەزرانی تاقمی تیرۆریستی لە ناوچە، لەسەر ئەو باوەڕە بوو تیرۆریزمی ئامرازیانە، گۆڕینی سنوورەکانی جوگرافیایی و دەستێوەردانی دەسەڵاتدارانی بیانی بەتایبەتی ئەمریکا و زایۆنیستەکان لە ناوچە، بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە.
روحانی ئامادەی کردە پلان و بەرنامەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناوچە و وتی : ئەمریکاییەکان سەرەتا، گەڵاڵەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی مەزنیان پێ وشوێن دەگرت و ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستش هەمووکات لەم گەڵاڵەیە پشتیوانی وداکۆکی کردووە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە خۆڕاگری سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق و سوریا لە بەرامبەر تاقمەکانی تیرۆریستی و وتیان : دوابەدوای خەباتی سەرکەوتوانەی خەڵکی سوریا و ئێراق لەگەڵ تیرۆریستان، ڕەوتی سیاسیش بە شێوەی نیوەچالاک دەستپێکرا و لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئێران، ڕوسیا و تورکیا بڕیاریان دا کە لە ڕەوتی مەیدانی و سیاسی هەماهەنگ تر و چالاکتر بن .
روحانی بە ئاماژەدان بە بڕیاری ئێران، ڕوسیا و تورکیا بۆ سەرکەوتنی کۆبوونەوەکانی ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا، وتی : لە درێژەی ئەم سەرکەوتنانە ئەمڕۆ لە سووچی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە ئاستی سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران، ڕوسیا و تورکیا بەڕێوە دەچێت .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیواداری دەربڕی ، بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سووچی بوار بۆ داهاتووی باشی سوریا خۆش بکات چونکە داهاتووی سوریا بە دەستی هێزەکان و دەسەڵاتدارانی بیانی نییە بەڵکوو سووریا لە دەستی خەڵکی سوریایە.