فەلاحەت پیشە: پیلانی داهاتووی ئیستکبار، بەرەنگاربوونەوەی قووڵایی ستراتژیکی ئێرانە
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: پیلانی داهاتووی ئیستکبار، بەرەنگاربوونەوەی قووڵایی ستراتژیکی ئێران دەبێ.
حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەئاماژە بە شکستی داعش لە سووریاو عێراق وتی: دەبێ چاوەڕوانی پیلانی نوێ بین لەسەر سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو.
فەلاحەت پیشە، بەئاماژە بەوەی کە ئێران لەو کاتەوە کە سەرکردایەتی شەڕی دژ بەداعشی گرتەدەست، ئەو گرووپە تیرۆریستییە گەیشتبووە چل کیلۆمیتریی سنوورەکانی ئێران، وتی: ئەمریکا بۆ بەلاڕێدابردنی موقاوەمە، هاوپەیمانیی دژە داعشی پێکهێنا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە شکستی داعش، قووڵایی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەهێز کرد، وتی: بونییەی بەرەڤانی و قووڵیی ستراتژیک، دوو فەکتەری گرینگی ئێرانە کە بەشکست هێنان بەداعش سەلمێندرا.
سەرلەشکر قاسمی سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سێ شەممەی ڕابردوو لە نامەیەک بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، کۆتایی زاڵێتی شەجەرەی خەبیسەی داعشی ڕاگەیاندو ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی و جیهانی ئیسلام پیرۆزبایی کرد.