قاسمی: سیاسەتەکانی ئەمریکا، سەرچاوەی هەڕەشە، ناهێمنی و کێشەو گرفتەکانی ناوچەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەت و ڕەفتاری حکومەتی ئەمریکا لەناوچەکەو جیهان بووەتە مایەی هەڕەشە، ناهێمنی، هاندانی تیرۆریزم و کێشەی زۆر گەورە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لەبارەی لێدوانەکانی ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ناڤۆکیی ئێران بۆ پێش گرتن بەسەرگرتنی هەڕەشەیەکی ئەتۆمیی هاوشێوەی کۆریای باکوور، ئەو تۆمەت وبوختانەی بە درۆیەکی پڕلەشورەیی و بیانوویەک بۆ درێژەپێدانی سیاسەتی دوژمنکارانەو دژە ئێرانیی واشنگتۆن لەدژ ئێران زانی.
قاسمی بەڕەت کردنەوەی بوختان و تۆمەت پاڵدانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ جێی مەترسی بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆناوچەکە وتی: سیاسەتی ناڤۆکیی ئێران بەتەواوەتی ڕوون و لەئاراستەی کەڵک وەرگرتن لە خاڵە ئەرێنییەکانی ئەو زانستە لەبواری ناسەربازی و ئاشتیانەیە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی چەندین جار پشت ڕاستی کردۆتەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی ئوروپایی کە لەدانوستانە ناڤۆکییەکاندا ئامادەبوون، ئاگادارن کە ئێران چلۆن بەڕوونی تەواوەوە سیاسەتەکانی بەردەوام دەکا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سێ شەممە بەدووپات کردنەوەی تۆمەت و بوختانی پڕووپووچ لەدژ ئێران، داوای لە یەکێتی ئوروپا کرد بۆ بەرەوڕووبوونەوەی خۆی وتەنی ڕەفتار و هەڵس وکەوتی تێکدەرانەی ئێران، پەیوەستی ئەمریکا بێت.