قاسمی: فەڕانسە، پەیوەندیی لەگەڵ ئێران بەدوور لەشانتاژی سیاسی، ئامادە بکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کاربەدەستانی فەڕەنسی دەبێ بەوردبینی زیاتر و بەدوور لە شانتاژە سیاسیی- پڕووپاگەندەییەکانی هەندێ وڵاتی نەیار، پەیوەندییەکانی پاریس لەگەڵ تاران ئامادە بکەن.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە لێدوانە دژە ئێرانییەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری فەڕانسە وتی: واچاوەڕوانی دەکرێ لایەنی فەڕەنسی بەوردبینی زیاتر هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران بەوردی و واقع بینی هەمەلایەنە ئامادە بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: فەڕانسە لە هاوبەشە گرینگە ئوروپییەکانی ئێران لەقەڵەم دەدرێ و لەبواری ئابووری، فەرهەنگی وسیاسی پەیوەندی وهاوکاریی شیاو لەنێوان دوو وڵاتدا هەیە.
قاسمی بەئاماژە بەوەی کە لەبواری سیاسی و پرسە جیهانی و ناوچەییەکان لەڕابردوووە وەک هەمیشە لەنێوان تاران-پاریس، پرس وبابەتی گرینگ بۆ وتووێژ هەبووەو بەسەرنجدان بە گۆڕانکارییە جیهانییەکان و هەندێ خاڵی هاوبەش، ئەو ڕاوێژکارییانە لەئاستی جیاجیاو باڵادا هەروا دەتوانێ بەردەوام بکرێ، وتی: ڕاوێژکاریی بەرپرسانی باڵای دوو وڵات دەتوانێ لەدابین کرانی ئاشتی و سەقامی جیهانی و ناوچەیی کاریگەر بێت.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران جەختی کرد: بێگومان ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەقامگیرترین وڵاتی ناوچەیە کە لەئاراستەی گەشەدا هەنگاوگەلی بەرزی ناوەو وەک وڵاتێک کە لەڕیزی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەوڵی زۆری داوە، دەوری بەرچاو دەبینێ لەچەسپاندنی سەقام لەناوچەدا.