سەرلەشکەر جەعفەری: سەعودیەکان بە فەرمانی ئەمریکا دووبەرەکی ئەخەنە نێوان موسوڵمانان
فەرماندە ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە سەعودیەکان بە فەرمانی ئەمریکا لە نێوان موسوڵمانان دووبەرەکی دەخەن پێداگری کرد: دیار نیە سەعودیەکان چ قازانجێک لە ناهێوری لە ناوچە دەکەن.
سەردار سەرلەشکەر " محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی چوارهەزارو سەدو پەنجا پڕۆژەی ئاوەدانکاریی هێزی زەوینی سپا لە تاران وتی: سەعودیەکان لەگەڵ زایونیستەکان وەکوو یەکێ لە گەورەترین دوژمنانی موسوڵمانان لە ناوچە هاوڕیی بوونە.
سەرلەشکەر جەعفەری وتی: ئەمرۆ بەداخەوە وڵاتێکی موسوڵمان نشین لە ناوچە خۆی لەگەڵ وڵاتانی تری ئیسلامی ناوچە وەکوو عێراق ، سووریا ، یەمەن ، لوبنان وئێران ، بە فەرمانی ئەمریکا وڕژێمی زاێونی دەرگیر کردووە.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پیلانەکانی ئەم دواییە لە یەمەن لە دژی خەباتکارانی یەمەنی وئەنساروڵڵا وتی: ئەم پیلانە هەرلەسەرەتاوە ڕادەگیردرێت.
سەرلەشکەر جەعفەری بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی ، خەریکی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم وستەمن پیداگری کرد: موسوڵمانان لە ناوچە وهەروەها خەڵکی بەحرەین لەگەل رژێمی دیکتاتوری خەریکی شەڕن.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەڕاگەیاندنی ئەمە کە لەسەرەتای ئینقلابی ئیسلامی بیانیەکان لە ناوچەسنووریەکانی ئێران دەستیان دایە بەدی هێنانی ناهێوری ڕایگەیاند: ترۆر ، کۆدەتا ، نائەمنی وبەدی هێنانی کێشە وگرفت لە ئابووری وگوزەرانی خەڵک لە بەرنامەکانی تری دوژمنان لە بەدی هێنانی ناهێوری لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.