شوبات 18, 2026 19:20 Asia/Tehran
  •  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێشێلی هاوبەشیی نیشتمانی لە پەرلەمان، قەبووڵنەکراوە

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەنگدانی بەپەلە لەسەر پۆستە هەستیارەکانی حکومەت، بەتایبەتی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، دژی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆیە و پێشێلکردنی بەشداریی نیشتمانییە.

فەرهاد ئەتروشی وتیشی:  ئەنجومەنی سەرۆكایەتی پێشتر تەنیا لەسەر چەند خاڵێکی دیاریکراو ڕێککەوتبوو، بەڵام خاڵێکی گرنگ بەبێ ڕێککەوتنی پێشووو خرایە بەرنامەی کارەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەیران. هەروەها شەخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش، ئەم ڕووداوەی بە " دەسپێكێکی زۆر خراپ" زانی و جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت سەرەڕای بوونی زۆرینەی ژمارەییش، نابێت بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی لە پەرلەمان پێشێل بکرێت. 

 

سەرپەیڤ