كەڵك وەرگرتنی ئەپستین لە فڕۆکەخانەکانی ئینگلیز بۆ بازەرگانیكردن بە مرۆڤەوە
پرسی كەڵک وەرگرتنی جێفری ئەپستین (بازرگانی جنسی) لە فڕۆکەخانەکانی ئینگلیز بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سۆنامی تۆمەتەکانی دژی كاربەدەستان و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
ڕۆژنامەی ئینگلیزیی گاردیەن لە ڕاپۆڕتێكدا نووسی؛ دوای ئەوەی كە گوردون براون یەكەم وەزیری پێشووی ئینگلیز بانگەشەی كرد جێفری ئەپستین تاوانكاری جنسی ئەمریكایی لە فڕگەی ئێستەنسێت لە ئێسكس بۆ گواستنەوەی كچان كەڵكی وەرگرت .
پۆلیسی ئینگلیز دەستی كرد بە لێكۆڵینەوە سەبارەت بەو بانگەشانە. پۆلیسی ئینگلیز ئاستی لێكوڵینەوەكانی خۆی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئەپەستین لە گەڵ ئەو وڵاتەی بەرفراوان کردووە و بۆ یەكەم جار پشتڕاستی كردووەتەوە كە بانگەشەكانی هاوپەیوەند بە كەڵك وەرگرتنی ناوبراو لە دەیان فڕینی تایبەت بۆ فڕۆكەخانەكانی ئینگلیز بەمەبەستی بازەرگانیكردن بەرژنان لێك ئەداتەوە . یەكێك لە سەرچاوە باڵاكانی پولیس بە گاردیەن وتی : چاوەڕوان دەكرێت بە دوای بڵاو كردنەوەی ملوێنان بەڵگەی هاوپەیوەند بە ئەپستین سونامی بانگەشەكان دژی كەسایەتییەكان و دامەزراوەكان ڕوو بدات .