کانونی یه‌که‌م 07, 2017 10:09 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی جەهانگیری بەرامبەر بە هەنگاوەکەی دۆناڵد ترەمپ دژی قودس

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: هەنگاوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی لەگەڵ شکست هێنانێکی ئابڕوبەرانەدا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتیی خۆی دا لە توییتێڕ نووسی: دۆش دامانی سەرچاوەگرتوو لە شکست هێنانی پەیتاپەیتا لە بەرەی ئیستیکبار، وای لێکردوون هەتا بۆ بووژاندنەوەی ورەی خۆیان هێندێک هەڵس و کەوتی سستەک و بێ بنەما ئەنجام بدەن، خافڵ لەوەی کە بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونیش هەر بەرەوڕووی شکستێکی ئابڕووبەرانە دەبێتەوە.

دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، شەوی پێنج شەممە سەرباری نەیارەتیی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند: ئەمریکا، قودسی وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بە فەرمی دەناسێت.

شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە بەشی دانەبڕاوەی فەلەستینەو یەکێک لە گرینگترین  سێ شوێنی پیرۆزی ئیسلامی دێتە ئەژمار کە جێ و شوێنێکی تایبەتیی لای موسڵمانان هەیە.

سەرپەیڤ