بە پێشێلکردنی هەنگاوی هاوبەش ئەمریکا زیاتر لە جاران متمانەی پێ ناکرێت
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە کردەوەی ئەمریکا لە هەمبەر بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش وتی : دەوڵەتی واشنگتون بە پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە سیمایەکی متمانە پێی نەکراو لە خۆی بە جیهان پیشان ئەدات .
محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی ڕاشاتوودەی ، جارێکی دیکە جەختی کرد : ئەگەر ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکەی لە هەمبەر بەرجام نەبێت ، ئێرانیش بژاردەگەلی نابەرتەسکی خۆی هەیە کە ئەو بژاردەگەلە جێ پەسەندی ئەمریکا نابێت. زەریف وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوژمنایەتیی دژی ئێرانی لەبەرگرتووە وتی : دەوڵەتی ئەمریکا تا ئێستا لە هیچ کردەوەیەکی نێونەتەوەیی قەبووڵکراو بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێران کەڵکی وەرنەگرتووە . وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکاریە ئاسایشیەکانی ناوچەکە، وێڕای ئاماژە بە پێشینەی مێژوویی عەرەبستانی سەعوودی بۆ لاگری لە تاقمە توندڕوەکان وتیشی : کاتی ئەوە گەیشتووە کە عەرەبستانی سەعوودی لە باتی بەرهەمهێنانی تاقمە تڕوڕیستی و دیکتاتوڕەکان ڕوو بکاتە دامەزراندنی ئاسایش و ئاشتی . زەریف وێڕای ئاماژە بە چارەنووسی دیکتاتوڕەکان و تاقمە تێڕوڕیستیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتیشی : عەرەبستانی سەعوودی هەموو ئەو مارانەی وا لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بەرهەمی هێناوە وەکوو سەدام تالیبان و داعش لە ئاکامدا خودی ئەو وڵاتەی گەستووە . وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بەپەلاماری عەەربستان بۆ سەر یەمەنیش جەختی کرد : تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن کەڵک وەرگرتن لە ڕێکاری سیاسیە .