رێپێوانی گەلی ئێران بو شەرمەزارکردنی بڕیارەکەی تڕەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i317579-رێپێوانی_گەلی_ئێران_بو_شەرمەزارکردنی_بڕیارەکەی_تڕەمپ
گەلی ئێران دوای بەرپاکردنی نوێژی هەینی ، بە سازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە سەر شەقامەکانی شارە جیاجیاکانی ئێران ، بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مەڕ ناساندنی قودس وەک پێتەخنی رژێمی زایۆنیان بە توندی ئیدانە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2017 12:08 Asia/Tehran
  • رێپێوانی گەلی ئێران بو شەرمەزارکردنی بڕیارەکەی تڕەمپ

گەلی ئێران دوای بەرپاکردنی نوێژی هەینی ، بە سازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە سەر شەقامەکانی شارە جیاجیاکانی ئێران ، بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مەڕ ناساندنی قودس وەک پێتەخنی رژێمی زایۆنیان بە توندی ئیدانە کرد .

گەلی سەرانسەری ئێران لە کاتێک دا کە لافیتەگەلێکیان بە نێوەرۆکی داکۆیک لە  فەلەستین و پێداگری لەسەر خۆڕاگری لە بەرامبەر رژێمی داگیر کەری قودس لە دەست دابوو ، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییلیان بەرز کردەوە و ئاڵای رژێمی زایونیان ئاگر دا .

سەرۆکی ئەمریکارۆژی چوارشەممە سەرباری نەیارەتی بەرفراوانی ناوچەیی و جیهانیی رایگەیاند : ئەمریکا قودس وەک پێتەختی ئیسراییل بە فەرمی دەناسێ .

تڕەمپ لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکاشی ویست تا بەراییەکانی گوازرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس بڕەخسێنێ .

کۆماری ئسلامیی ئێران لە یەکەم وڵاتانێک بوو کە ئەم هەنگاوەی تەڕەمپی ئیدانە کرد .

وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە بەیاننامەیک دا رایگەیاند هەنگاوی سەرۆکی ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارە نێودەوڵەتیەکانە .

زۆرێک لە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش ئەم هەنگاویە تڕەمپیان مەحکوم کرد .