کانونی یه‌که‌م 10, 2017 13:32 Asia/Tehran
  • ڕەزایی:  بریاری ترەمپ دژ بە قودس ئەنجامی تەبایی نهێنیی نێوان عەرەبستان و ئیسراییلە

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران وتی: ڕێککەوتن و تەبایی نهێنیی عەرەبستان و ئیسراییل، ئەو هەلەی بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەخساندووە کە بە بێ ترس قودس بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ڕانگەیەنێ.

"موحسین ڕەزایی" شەوی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی "ڕوانینی یەک"ی کەناڵی یەکی تەلەڤزیۆنی ئێران سەبارەت بە ئەو هەنگاوەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دێسەمبەر هەڵیگرت و بەیتولموقەدەسی وەک پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسراییل ڕاگەیاند، راشکاوانە وتی: ئەو کردوەی ترەمپ خراپتر لە داگیر کردنی فەلەستین بووە، لەبەر ئەوەی کە قودس و مزگەوتی ئەقسا یەکێک لە  گرینگترین پیرۆزگەکانی موسڵمانانی جیهان دێنە ئەژمار، کەوایە ئێستا مەسەلەی بەرەوڕوو بوونەوەی راستەوخۆی ئەمریکا و موسڵمانان لە وڵاتی فەلەستین دێتە ئاراوە.

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنیدیاری کردنی  بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە بناغەدانرانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە و شکست هێنانی ئەم گرووپە، وتی: پاش شکست هێنانی داعش نیگەرانییەکی زۆر لە فەلەستینی داگیرکراو هاتە ئاراوە، هەر بۆیە بەشێک لەو بریارەی ترەمپ بۆ دڵهێنانەوە و هەروەها بەرز کردنەوەی ویست و ورەی زایۆنییەکان و هیوابەخشین بە ڕژێمی ئیسراییل بوو.

ڕەزایی وتیشی: ئینتیفازەی نوێ کە بۆ ڕزگار کردنی قوددس دەست پێ بووە، بەهێزترین ئینتیفازە دەبێ، لەبەر ئەوەی کە لە لایەن جیهانی ئیسلامییەوە پشتیوانییەکی قورسی لێ دەکرێ.

ڕەزایی بە ئاماژە بەوەی کە جیهانی ئیسلام بەرامبەر بەو بڕیارەی ترەمپ خۆڕاگری دەکات، رایگەیاند: ئەم خەباتە تەنانەت لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن دەبێتە شەڕی چەکدارانە و تەنانەت لە دەرەوەی فەلەستینیش دژ بە ئەمریکا و ئیسراییل کردەوەگەلێک ئەنجام دەبێ.

بەڕێوەبەری کۆڕی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن باڵیۆزەکانیان لە ئەمریکا بانگ بکەنەوە یان لانیکەم ٣ تا ٤ ملوێن بەرمیل نەوتیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کەم بکەنەوە و ئەم مەسەلە کارتێکەر دەبێ.

سەرپەیڤ