کانونی یه‌که‌م 12, 2017 12:50 Asia/Tehran
  • ئانتۆنیۆ گۆتێرێش: مووشەکە هاوێژراوەکان بۆ سەر عەرەبستان، ئێرانی نین

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بەئێرانی بوونی مووشەکە هاوێژراوەکان بۆسەر فڕگەی عەرەبستانی ، پشت ڕاست نەکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕۆژاوایی، ئانتۆنیۆ گۆتێرێش   سکرێتری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکی  نهێنی دا  بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی  ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند: کارناسان نەیانتوانیوە  بەئێرانی بوونی  مووشەکە هاوێژراوەکان بەرەو فڕۆکەخانەی  مەلیک خالد لەشاری ڕیاز بسەلمێنن.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش  لەحاڵێکدا  ئەم ڕاپۆرتەی  ڕادەستی  ئەنجومەنی ئاسایش  کرد کە  کارناسانی ڕێکخراوی  نەتەوەکان  سەردانی  مووشەکە بەجێ ماوە هاوێژراوەکانیان کردکە بیست و دووی ژوئیە و چواری نوامبەر لە یەمەنەوە بەرەو عەرەبستان هاوێژراون.

دوای ئەوەی ڕژێمی  سعودی  لەبەرامبەر توانای مووشەکی هێزی یەمەنی  بێ توانا بوو، ئیدیعای کرد کە مووشەکە هاوێژراوەکان بۆسەر عەرەبستان،  چێکراوی ئێرانن.

ئەمیر حاتەمی  وەزیری بەرگریی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم ئیدیعایە وتی : دوژمن  لە هەر دەرفەتێک  بۆ تۆمەت لێدان بە دژی ئێران کەڵک وەردەگرێ   و کەوایە تاران  ئەم پرسە ڕەت دەکاتەوە  .

یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەیی یەمەن چوارەمی نوامبەر  بۆ یەکەم جار  ریازی پێتەختی عەرەبستانیان  داوەتە بەر پەلاماری بەمووشەکی خۆیان  .

پەلامارەکانی سوپای یەمەن بۆسەر عەرەبستان  بۆ قەرەبووکردنی  پەلامارەکانی بەربڵاوی عەرەبستان  بەدژی خەڵکی یەمەن بووە  .

سەرپەیڤ