تاوانپاڵدانیی سەرلەنوێ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە ئێران/لودریان: ئێران بە دوای پەرەی دەستەڵاتیی خۆیەتی تا دەریای ناوەڕاستەوە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە بێ ئاماژە دان بە خەباتی بی بڕانەوەی تاران و مۆسکۆ دژی ترۆریسمی تەکفیری- وەهابی، کۆماری ئیسلامی ئێران و روسیای تۆمەتبار بە لاگریی لە دەوڵەتی یاسایی سوریا کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران،"ژان ئیو لودریان" رۆژی سێی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفەزیۆنی فەرەنسا بە ڕەخنە گرتن لە وەی وەکوو ئاواتە سەروڕۆیانەکانیی ناوچەیی ئێران ناوی لێبرد، ئیدعای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی بەدی هیێنانی مێحوەری دزەو کنەی خۆیەتی تا دەریای ناوەڕاست .
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها ئاماژەی کردە پشتگرییەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیا لە دەوڵەتی سوریا و وتی: "ڕوسیا یارمەتییەکانیی ئاسمانی و زەمینی ئاراستەی سوریا دەکات و ئیرانیش سەربازییەکانی خۆی و حیزبۆڵڵای لوبنان تەیار دەکات".
لودریان ١٦ نۆڤەمبەریش لە عەرەبستان، کۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمەتبار بە ڕەفتاری ناپاوەجێی کەرەوە لە ناوچە دا کردبوو.
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگرییان لێوە دەکەن بە مەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکراوە
دوابە دوای ئەو سوریا لە ئێران وڕوسیا داوایکرد یارمەتی دیمەشق بدەن لە پێناو خەبات دژی ترۆریسم، کردەوەیەک کە بە هیچکلۆجێ کاربەدەستانی ئەمریکایی و هاوپەیمانەکانیان پێیان خۆش نەبوو.
سوپای سوریا و هێزەکانی مێحوەری مۆقاومە بە پشتیوانی ئاسمانی ڕوسیا، ١٩ نۆڤەمبەر توانیان شاری " بووکەمال" لە باشووری ستانی "دەیرۆزوور" ، رۆژهەڵاتی سوریا، (دوایین پیگەی داعس لە سوریا) لە چنگ داعش رزگار بکەنەوە . دوای ئازاد بوونی ئەم شارە لە کردەوە دا دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لە سوریا داخرا.