کانونی یه‌که‌م 19, 2017 09:20 Asia/Tehran
  • خۆشڕوو: ڤیتۆی بڕیارنامەی قۆدس؛ نموونەی بەرچاوی پشتگری ئەمریکا لە داگیر کاریی و دەستدرێژی ئیسرائیلە.

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان ، ڤیتۆی بڕیارنامەی قۆدس لە لایەن ئەمریکای وەک نموونەی بەرچاوی پشتگری واشنگتۆن لە داگیر کاری و دەستدرێژەی ڕژێمی زایۆنی زانیوە.

 ئەمریکا دوو شەممە سەرەڕای دەنگی ئەرێ ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بڕیارنامەی پێشنیاری مێسر لەبارەی قۆدس، ئەم بڕیارنامەیەی ڤیتۆ کرد.

 لە پێشنووسی ئەم بڕیارنامەیە  دا هاتووە ؛ " هەر بڕیارێک و کردەوەیەک کە بەمەستی گۆڕینی شووناس، رەوشەکە و یان داڕشتی حەشیمەتی شاری پیرۆزی قۆدس بێت، کارتێکەری مافەوانی نەبووە و دەبێ بە گوێرەی بڕیارنامە کانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمبوارە، هەڵوەشێندرێتەوە ".

 ئەم پێشنووسە هەر وەها لە هەموو وڵاتان داوا دەکات بە گوێرەی بڕیارنامەی ٤٧٨ ئەنجوومەنی ئاسایش، دووری بکەن لە (دامەزراندنی نوینەرایەتی دیپلۆماتیک بالوێزخانە و کۆنسولگەری) لە شاری قۆدس و وێڕای پێبەند بوون بە بڕێار نامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، هیج کردەوەیەک بە پێچەوانەی ئەوان ئەنجام نەدەن.

 مێسر پێشنووسی ئەم بڕیارنامەیەی ڕۆژی دوو شەممە لە نێوان ئەندامان(١٥ ئەندام) دانیشتنێکیان لەمبارەوە بەڕێوە برد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، "غولامعەلی خۆشرو"  شەوی سێی شەممە بە جەختکردن لە سەر ئەوەی ڕژیمی زایۆنی  لە درێژەی  چەند دەهەی ڕابردوو بە دوای  دەستڕاگەییشتن بە لانی زۆری قازانجەکانی ڕژیمی ئیسرائیلە و هیچ  ڕێزێک بۆ داوای یاسایی فەلەستینییەکان ناگرێت.

"دۆنالد ترەمپ"  سەرۆک کۆماری  ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەر سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوەکانی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند: واشنگتۆن، قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی بە فەرمی دەناسێت.ترەمپ هەروەها لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایکرد تا کاورو باری پێشەکیی ڕاگواستنەوەی باڵویزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیب بۆ بەیتولمۆقەدەس فەراهەم بکات. بێتولمۆقەدەس لە ساڵی ١٩٦٧ ەوە لەلایەن ئیسرائیل داگیر کراوە .

سەرپەیڤ