کانونی یه‌که‌م 19, 2017 20:59 Asia/Tehran
  • بروجێردی : تواناییەکانی ناڤۆکی ئێران لە قۆناخی دوای بەرجام  بە هێزەوە درێژەی هەیە

سەرۆکی کومسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: تواناییەکانی ناڤۆکی ئێران لە قۆناخی دوای بەرجام بە پاوەجێی، توانایی ، نۆژەن کردنەوە و تەکنۆڵۆژیای زۆرتر درێژەی هەیە .

عەلائەدینی بروجیردی سەرۆکی کومسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەراوێزی سەردانی ژمارەیەک لە نوێنەران لەدامەزراوەکانی ناڤۆکی یوئیس ئیف ئەسفەهان لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: لەباری چەندایەتی وچۆنایەتی لە سەردەمی دوای واژۆ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هیچ نۆقسانیەک لە بواری تەکنۆڵۆژیای ناڤۆکی ئێران بەدی نەهاتووە وچالاکی پسپۆڕانی ئێرانی درێژەی هەیە . بروجیردی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە گەشەی کۆوالیتەکان جیی سەرنج بووە وتواناییەکان بە سەرنج دان بە ئەزمونەکان پەرەی سەندووە ، وتی: ئەمریکیەکان دەبێ سەرنج بدەن کە تواناییەکانی ئێران لەقوناخی دوای بەرجام نەتەنیا کەم نەبووەتەوە، بەڵکۆ بە پێی ڕێککەوتن نامەی ناڤۆکی پیداویستیەکانی ناوخۆیی دابین دەکات.

ڕیککەوتن نامەی ناڤۆکی ئێران وتاقمت پێنج کۆ یەک بەریتانیا ، فەرانسە ، ڕوسیا ، جین ، ئەمریکا وئاڵمانیا لە ژانێڤەری دووهەزارو شازدە جێ بەجێ کراوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکات.

سەرپەیڤ