خۆشرو: کۆبوونەوەی هەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی کۆ هەنگاو ( برجام )تەریک مانەوەی ئەمریکای نیشان دا
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان دانیشتنیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی وەک نۆمایشی پشتگریی بەهێزی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی لە بەرجام زانی و وتی: ئەم کۆبوونەوەیە سەڵماندی ئەمریکا تەریک ماوەتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش شەوی چوار شەممە بۆ لێکدانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(ڕزپۆرتی دەورەیی جێبەجێبوونی بڕیارنامەی ٢٢٣١ هاوپێوەند لەگەڵ بەرجام) کۆبوونەوەی پێکهینا.
لەم کۆبوونەوەیە جیا لە "نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەموو بەشداربووان لەوان "جێفری فیلتمەن" جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و " جوان ئادامسۆن" نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بەرەڤانیان لە بەرجام کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "غولامعەلی خۆشرو" شەوی چوار شەممە دوای ئەوم کۆبوونەوەیە جەختیکرد ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا ، بە تەواوەتی پێبەندی بەرجام بووە و ئەم پێبەند بوونە لە ٩ ڕاپۆرتی بەدوای یەکی ئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و چوار ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاگاداریی ئەنجوومەنی ئاسایش گەییشتووە .
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها لە وڵامی ئیدعاکەی نیکی هیلی کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش، ئێرانی تۆمەتبار بە تەیارکردنیی سەربازی یەمەنییەکان کرد وتی: نوێنەری ئەمریکا بە بێ ئەوەی کە چالاکییەکانیی سەربازی ناپاوەجێی کەرەوەی دەوڵەتی خۆی لەناوچە و بەڕێکرانی ملیاردان دۆڵاڕ چەکەمەنی پێشکەوتوو کە بەشیکی ڕادەستی تاقمی ڕەشەکوژی داعش کراوە، باسێک بکات تاوانگەلێکی بێ بنەمای پاڵداوە بە ئێران .
فیلتمەن یش لەم کۆبوونەوەیە ئەم ئیدعای نیکی هیلی ڕەد کردەوە .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە . شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .
هاوپەیمانی دەست درێژکاریی سەعوودی بەردەوام ئیدعا دەکات ئێران چەک و مووشەک ڕادەستی هێزی جەماوەریی یەمەن دەکات . کاربەدەستانی یەمەنی بەڵام بەجاران جەختیان کردووە دەستەڵاتی بەرگریانەی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی خۆجێیە وسەرەڕای گەمارۆی هەموولایانەی یەمەن ، ڕۆژ بۆ ڕۆژ گەشەدەستێنێت .