عەراقچی: ئەورووپا بەرامبەر بە تەگەرەکانی بەردەم جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵوێست بگرێ
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی مافەوانی و نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری "گۆردۆ مونتاین" Gordo Montaigne یاریدەری وەزارەتی ئەورووپایی و دەرەوەی فەرانسا لە پاریس, خوازیاری هەڵوێست نواندنی ڕوون و لێبڕاوانەی ئەورووپا بەرامبەر بەو تەگەرانەی بوو کە ژمارێک لە وڵاتان بۆ لاواز کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نیوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، دەیخەنە بەردەم ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە.
ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "مونتاین"یش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە پاریس داکۆکی دەکات لە گەشەی هاوکاریی کۆمپانیاکانی فەرەنسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕەزامەندی دەربڕی بەرامبەر بە بەرز بوونەوەی ٢٥٠ %ی ئاستی ئاڵ و وێڕی بازرگانی نیوان دوو وڵات لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.
یاریدەری وەزارەتی ئەورووپایی و دەرەوەی فەرانسا هەروەها بە پۆزتیڤ باس کردنی راوێژکارییەکانی کاربەدەستانی دوو وڵات، دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەهێزتر کردنی پاوەجێیی و ئەهوەنی لە ناوچەی بە گەلێک گرینگ هەڵسەنگاند.
"عەراقچی و مونتاین" لەم دیدارەدا بە هەڵسەنگاندنی ئەو هەنگاوانەی لە پێناو باشتر کردنی پێوەندییەکانی نیوان ئێران و فەرانسا هەڵگیراوە، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی هاوکاریی سیاسی، ئابووری و کەلتووری بە پێی ئەو توانا و بارستاییەی بۆ هاوکاری و بەشداری دوو وڵات لە بواری بەهێزتر کردنی ئاشتی و پاوەجێیی ناوچەیی، پرسەکانی ژینگە و خەباتی دژ بە تیرۆر و قاچاخی مادەی هۆشبەر لە ئارادایە.
ئەم دیدارە لە چوارچێوی چوارەمین وتووێژی سیاسی نێوان دوو وڵات ئەنجام درا.