کەمالوەندی : ئێران سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکات
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی و پرسەکانی هاوپێوەند لەگەڵ مافی سەروەری خۆی، لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکات.
بەهرووز کەمالوەندی ، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕەسمی چین (شین هۆوا ) وتی : دەرکەی وتووێژ لەگەڵ واشینگتۆن کراوەیە بەڵام ئەمە داگری پرسی مافی دەسەڵاتداری و ناڤۆکی نابێت.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ تاقمی پێنج و یەک یان هەمان بەرجام ، بەڵێنگەلێکی لەساڵی دووهەزاروپازدە خستوەتە ئەستۆی لایەنەکان و هەمووان دەبێ بەرامبەر بەم ڕێککەوتنامەیە بەرپرس بن .
کەمالوەندی وتیشی : سیاسەتڤانان و دیپلۆماتەکانی تاقمی پێنج و یەک ، ساڵەهای ساڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران هەوڵیان داوە و وتووێژیان کردووەو باشترە ئەمریکا لەم بوارەدا، بەرپرسایەتییەکی زۆرتری هەبێت.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای وشدار دان بە دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە بنپێکردنی پەیتاپەیتای بەرجام وتی : ئەگەر ئەمریکابیەوێ جارێکی تر بایکۆت بەدژی ئێران بسەپێنێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕاستی و بە هێزەوە وڵامی دەداتەوە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016 جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە، هەمووکات لە ڕێگەی جێبەجێ کردنی بەرجام بێ بەڵێنەکانی بن پێ کردووە.