کانونی یه‌که‌م 24, 2017 09:31 Asia/Tehran
  • قاسمی ڕوو لە وەزیری دەرەوەی بەحرەین: بچووکتر لەوەن کە سەبارەت بە ئێران  بدوێن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر پەیامی تویتەری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین سەبارەت بە سەرزەوین و حکومەتی ئێران نووسی : زۆر بچووکتر لەوەن کە بتانەوێ سەبارەت بە ئێرانی سەربەرز و خاوەن مێژوو و شاڕستانیەتی کۆن و بەشکۆ، قسە بکەن و بیروڕا دەرببڕن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەهرام قاسمی ، بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە  ئێرانی خاوەن شارستانیەت  بە خەڵکانی  خاوەن مێژوو و ڕەسەن و بلیمەت،  خاوەنی یەکێک لە بێ وێنەترین مێژووەکان، دیمۆکراسی و سەربەخۆترین وڵاتی  ناوچەن، وتیشی :  ئێران مۆتەکەی دەسەڵاتدارانی  ناکامی  بەحرەین و توندڕەوانی دیکەیە  کە  هونەرێکیان جگە  لە سەرکوت کردنی داواکاری  زۆرینەی خەڵک و تاوانکاری بە دژی ئەوان  ئەویش لە ژێر  چاوەدێریی وڵاتانی دیکەی  ناوچە، نییە .

خالد  بن  ئەحمەد ئالی خەلیفە،  وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئەم دواییە لە نێو تویتەکەی دا  بەشێوەیەکی پڕکێشانە  وێڕای دووپاتکردنەوەی ئیدیعای  دژە ئێرانی نووسی :  لەحاڵێکدا کە خەریکی بەرەنگار بوونەوەی مەترسی هەنووکەیی و ئاشکرای کۆماری ئیسلامیی (فاشیست)ین،  نابێ  لەبەر پرسە  پەراوێزییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەمەقڕە بکەین  .

بەحرەین لە چواردەی فڤرییەی  ساڵی 2011ەوە  شایەتی  شۆڕشی جەماوەری  بەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحرەین داوای ئازادی، دامەزرانی داد  و لابرانی  هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری   نیزامێکی  هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن  بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە  بەیارمەتی هێزی سعودی و هێزی  ئاسایشی ئیمارات کە بەناو هێزی  سپەری جەزیرە  لە بەحرەین سەقامیان  گرتووە، ناڕەزایەتی جەماوەری لەم وڵاتە سەرکوت دەکەن  .

ڕژێمی ئالی خەلیفە لە هاوپەیمانانی سەرەکیی  ڕژێمی داگیرکەری قودس و ئەمریکا لە ناوچەیە  .

سەرپەیڤ