چەواشەکاری وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە هێنانە ئارای بانگەشەی بێ بناغە دژی ئێران
وەزیری دەرەوەی بەحرەین هاوکات لەگەڵ شاڵاوی گوشارەکان دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە هۆی دەرکردنیی حوکمی لە سێدارە دانیی شەش بەحرەینی، جارێکی تر لە قسەگەلێکی بێ بناغە ، بۆختان و تاوانی بێ بناغەی پاڵداوە بە کۆماری ئیسلامی ئێران .
دادگەی سەربازی ڕژیمی ئالی خەلیفە ڕۆژی دووشەممە لە حوکم گەلێک دا شەش کەسی تر لە شارومەندانی بەحرەینی بە تاوانی پڕو پووچی دەورگێری لە ڕێکخستنی گەڵاڵەیەک بۆ ترۆری فەرماندەری سوپای بەحرەین بە سزای ئیعدام مەحکووم کردووە .
" خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە" وەزیری دەرەوەی بەحرەین رۆژی سێی شەممە بە بێ وڵامدانێک بەرامبەر سەرکووتکردنی خەڵکی ئەو وڵاتە و لە کردەوەیەک دا لە پێناو پۆشش دان و شاردنەوەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ئیدعای کرد ئێران و پەیرەوانی دەزانن چ کەسێک پێشی گرتووە بە پرۆژە پاوانخوازانەکانیی ئەوان دا .
وەزیری دەرەوەی بەحرەین بەم ئیدعا گاڵتەجار وەهماوییەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران زوو تێپەردەبێت ، ئیدعای کردووە بەحرەین ودۆستانیی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا ڕاوەستاون.
بەر لەویش، وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە ڕای خۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پاوانخوازی تۆمەتبار کردبوو.
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی یەکشەممەی ڕابردوو لە کاردانەوە بە توئیتی گەمژانەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە بارەی سەرزەمین و حکوومەتی ئێران وتیشی:" چووکترن لەوەی لە بارەی ئێرانی سەرفەراز، نوێنگەی مێژوو و ژیاری دێرین و کۆن و پڕ شکۆ بیرو ڕایەکتان هەبێت".