کانونی یه‌که‌م 29, 2017 12:45 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئەمریکا دەستی داوەتە تێکدانی  شۆینەوارە ئەرێنییەکانی ھەنگاوی ھاوبەش بۆ ئێران

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆسپ نانەوەکان و پەیمان شکێنییەکانیی ئەمریکا نیشان ئەدات ئەم وڵاتە نەیتوانیوە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش" بەرجام" بە تەواوەتی تێکبدات و هەر بۆیە دەستی داوەتە تێکدانی شۆینەوارە ئەرێنییەکانی.

" بەهرام قاسمی" ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ یانەی هەواڵنێرانی لاو ، وتیشی: ئێران بە گوێرەی شێوازی کردەوەی ئەمریکا بەرامبەر ھەنگاوی ھاوبەش، بڕیاری پێویست دەگرێت و وەڵامی پێویستی ھەرچەشنە هەڵس وکەوت و هەڵوێست گرتنێک ئەداتەوە .

 وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، لە بارەی ئەگەری تەیید نەکرانی پێبەند بوونی ئێران بە ھەنگاوی ھاوبەش لە ڕاپۆرتی ١٤ ژەنیڤەری ٢٠١٨ ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕاشکاوی وتی: ئێران بە جاران جەختیکردووە ، یەکەم بنپێکەری ھەنگاوی ھاوبەش نابێت ، بەڵام بێتوو بنپێبکرێت بە گوێرەی بڕیارگەلێک کە لە پێشەوە گیردراوە هەنگاو هەڵدەگرێت.

 قاسمی وتیشی: ڕووکردنی ئەمریکا بە تاوانگەلێکی دیکە دژی ئێران نیشان ئەدات، ھەنگاوی ھاوبەش دەتوانێ بمێنێتەوە و هەمووان دەتوانن سودی لێ وەربگرن بەو مەرجەی هەموو لایەنەکان ئەرکی خۆیان بە باشی جیبەجێ بکەن.

 سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئۆکتۆبری ڕابردوو (٢٠١٧) خۆی بوارد لە پشت ڕاستکردنەوەی پێبەند بوونی ئێران بە ھەنگاوی ھاوبەش. "دۆناڵد ترەمپ" بە دوای ئەم بڕیارە، دەرفەتێکی ٦٠ رۆژەی دا بە کۆنگرێسی ئەمریکا تا لەبارەی دەستپیکردنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران بریار بگرێت، بەڵام کۆنگرەی ئەمریکا بە تێپەڕبوونی دوامۆڵەتی دیاری کراویش ، بڕیار گرتنی دیسانەوە سپاردە ترەمپ و ترەمپیش ناوەڕاستەکانی ژەنیڤەری ٢٠١٨ لەبارەی درێژەی چاو پۆسی لە بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێران بریار دەگرێت. ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (ڕوسیا ،چین، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمریکا وئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ چووەتە واری جیبەجێکردنەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ