مەکرۆن: کشانەوەی ئەمریکا لە ھەنگاوی ھاوبەش، هەڵەیەکی مەزن دەبێ
سەرۆک کۆماری فەڕانسە وتی: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران(ھەنگاوی ھاوبەش) بکشێتەوە، هەڵەیەکی گەورەی ئەنجام داوە.
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن کە سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بڵاو کرایەوە، هیوای خواست؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەچێتەدەر.
مەکرۆن لەهەمان کاتدا ئیدیعای کرد کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێ تۆکمە بکرێ و هەوڵ دەدات، ترەمپ ڕازی بکات ڕەوتەکە هاوڕێتی بکات.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وتەنانەت فێدریکا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو ژمارێکی دیکە لەلایەنەکانی واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی(ھەنگاوی ھاوبەش) جەختیان کردووە، ئەو ڕێککەوتنە جیهانییە، باشە و کۆتایی پێهاتووەو هیچ پێویستییەکیشی بە چاکسازی و گۆڕینی بڕگەکان نییەو هەموو لایەنەکان دەبێ بەکردەوە پێبەندی جێ بەجێ کردنی بن.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نێوان ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) و هەروەها یەکێتی ئوروپا لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە.
ترەمپ هەردەم لەهەوڵی تێکدان وهەڵوەشانی ئەو ڕێککەوتنە جیهانییەیە.