دەستەوسانی وتەریک کەوتنەوە، ئاکام وئەنجامی هەوڵی دەوڵەتی ترامپ لەدژی ئێران وبەرجام
سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە مژاری لێکدانەوەی گورانکاریەکانی ئێران وتی: جارێکی تر سەلمێنرا کە ئاکام وئەنجامی هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا لەدژی ئێڕان وبەرنامەی کۆهەنگاوی بەرجام، دەستەوسانی وتەریک کەوتنەوەیە.
زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، شەوی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەیە کە بەزەخت وگوشاری ئەمریکا بۆ لێکدانەوەی گوڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە ئێڕان بەڕێوەچوو ، لەبەرانبەر ئەمریکا ڕاوەستان وئیزنیان نەدا واشنتۆن لەم دەرفەتە بۆ گەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی لەوان پشتیوانی لە ئاژاوەگیڕان لە ئێران کەڵک وەربگرێت. محمود واعیزی ئەمڕۆشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرکەوتنێکی تر بۆ خەڵکی ئێران وشکستی قورسی تر لە کارنامەی دەوڵەتی ئەمریکا زانی ووتی: ئەم سەرکەوتنە هەڵگری ڕاوەستاوی نەتەوەو دەوڵەتی ئێڕان ، ڕێبەری داهیانەو ژێرانەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وحەرەکەتی زێرەکانەی دەزگەی دیپلۆماسی یە، بە چەشنێک کە دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرانبەر هەڵوێستەکانی بنەمایی ئێران فرەترلە ڕابردوو تەریک کەوتنەوەی جیهانی ئەزموون بکا . واعیزی وتیشی: نەیارەتی بەبڕانەی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان بە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ئەمریکا لەم ئەنجومەنە بۆ بەدی هێنانی زەخت وگوشار بەسەر ئێران بە بیانووی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە ، ڕووداوی جیی تێ فکرین ومزگینی دەر وەرزیکی نوێ یە لە پێوەندیەکانی نێودەوڵەتی دا.