جەختکردنی رۆحانی لە سەر جۆربەجۆری هەناردەی کاڵاکانی نانەوتی و کەمبوونی زەبروێکەوتنی ئابووری ئێران
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، یەکێ لە گەورەترین خزمەتەکان بە گەلی ئێرانی هەوڵدان لە پێناو وەبەر هێنان و بەدی هێنانی کارو پیشەی ئابروومەند بۆ گەنجەکانی ئێرانی ئیسلامی زانی.
"حەسەن رۆحانی" ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارێک لە هەناردەکارانیی سەرەکی کاڵاو بەروبووی نانەوتی ئێران ، بەڕاشکاوی وتی: وەبەرهێنەران و هەناردەکارانی ئێرانی دەبی لە ڕێبازی وەبەرهێنان و کارو پیشە و ناساندنی بەرو بوو و برەندەکانی وەبەر هێنانی ئێران بە جیهانیان ، هەوڵ بدەن .
سەرۆک کۆماری ئێران ، وتیشی: هەوڵی هەناردەکارانی نانەوتی بۆ بەدی هێنانی جۆر بە جۆری و متمانە بە بەرو بووی هەناردەی ئێرانی ، کردەوەیەکی پیویست و بەبایخە. ڕۆحانی ، هەروەها وتی: بەدی هێنانی جۆر بە جۆری لە بەروبووی نانەوەتی هەناردەیی، پێشدەگرێت بە زەبرە کان و لە ئابووری ئێران .
بە گویرەی ڕاپۆرتی گمرۆکی ئێران، هەناردەی نانەوتی ئێران لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ(١٣٩٦) هەتاوی گەییشتۆتە ٣١ ملیار و ٦٤٠ ملوێن دۆڵار.
زۆرتی هەناردەی ئێران لە ٩ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ(١٣٩٦) بە ڕێز بۆ وڵاتانی چین ، ئیمارات و عێراق بەڕیکراون .