کانونی دوھەم 08, 2018 15:56 Asia/Tehran
  • عێراقچی: ئێران بۆ هەموو سێناریۆکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) ئامادەیە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای وشداریدان لەبارەی کردەی شیمانەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ لەبەین بردنی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) وتی: ئێران ئامادەیی هەیە بۆ هەموو سێناریۆکانی هاوپێوەند بە بەرجام .

سەیید عەبباس عێراقچی یاریدەری کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی پسپۆریی"تەرتیباتی ئاسایشیی رۆژاوای ئاسیا، دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەورگێڕانی ناوچەیی" لە دووهەم جڤینی ئاسایشیی تاران، وتی: کارێک کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی دا، هەوڵدان بۆ لەبەین بردن و سڕینەوەی بەرجام و هاوپێوەند کردنی پرس وبابەتی دیکە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو کە ئەو کردەیە، بۆ سیستەمی ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی و بۆ سیستەمی قەدەغەی پەرەپێدان و بڵاوکردنەوە، مەترسییەکی گەورەیە.

عێراقچی بەئاماژە بە نزیک بوونەوەی کاتی نوێکرانەوەی هەڵپەسێردرانی گەمارۆکان، وێرای وشداریدانی دووبارە لەمەڕ کردەی شیمانەیی ترەمپ بۆ لەبەین بردنی بەرجام، پێی داگرت: کۆمەڵگای جیهانی وناوچەیی لەو کردەیەی ترەمپ زیاتر زیان دەبینێ چونکە لەبەین بردنی ئەو ئەزموونە سەرکەوتووە دەتوانێ کاربکاتە سەر ئاسایش و هێمانەیەتی.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ئوروپاییەکانیش وتی: ئەگەر یەکێتیی ئوروپا هۆگری پاراستنی بەرجامە دەبێ بەهەوڵدانی تایبەت، کۆمپانیاو بانکەکان بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران و پاراستنیان لەهەمبەر بایکۆت و گەمارۆکان، هان بدات.

عێراقچی هەروەها لەبارەی ئیدیعای ئوروپییەکان لەمەڕ داکۆکیی لە دیموکراسی لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا وتی: ئوروپا بەو مەرجە دەتوانێ لە دیموکراسی لەو ناوچەیە داکۆکی بکا کە سیاسەتی هاوپەیمانەکانی پێداچوونەوەی لەسەر بکرێ چونکە ژمارێک لە هاوپەیمانانیان لە ناوچەدا رژیمگەلی دەسەڵاتخوازن.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە پێشنیاری هەندێ لایەنی ئوروپی ئامادە لەو دانیشتنە بۆ بەدیهێنانی وتووێژ لەنێوان ئێران و عەرەبستان وتی: ئێران هەردەم ڕایگەیاندووە، هۆگری تەعامول وهاریکاری لەگەڵ عەرەبستانە بەڵام هەموو داواکارییەکانی تاران لەلایەن ڕیازەوە ڕەت کراوەتەوە.

عێراقچی وتی: عەرەبستانی سەعوودی لەدرێژبوونەوەی کێشەو ناکۆکییەکان سوود وەردەگرێ و بەرژەوەندییەکانی خۆی لەوکارەدا دەبینێ.

سەرپەیڤ