کانونی دوھەم 10, 2018 07:32 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی : یەکپارچەیی ئێرانییەکان دژی ئاژاوە گێران، سەرکەوتنیکی دیکە بەرامبەر دوژمنانی خوڵقاند

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لە وڵات وتی: ئامادەبوونی پڕشۆرو گەرم و ئاگادارانەی خەڵک، یەکپارەچیی لایەنەکان، هۆزەکان و ئایینزاکان دژی ئاژاوە گێران، سەرکەوتنێکی دیکەی بۆ ئێران بەرامبەر بە دوژمنان بەدواە بوو.

" حەسەن رۆحانی"  سەرۆک کۆماری  ئیسلامی  ئێران ئێوارەی سێی شەممە لە کۆبووەنوەی ئەنجوومەنی  باڵای ئینقلابی فەرهەنگی ، ویڕای جەختکردنەوە لە سەر رێشەدۆزینەوەی هۆیەکانی فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتی  گۆڕانکارییەکانیی ئەمدواییە و هەر وەها هەوڵی بەرپرسان بۆ پێوەندیی لەگەڵ  خەڵک و  وڵامدانەوەیی داواکارییە بەرحەقەکانی ئەوان وتیشی:  وشیاری خەڵک ، زانکۆیان و چین و تویژە جۆربە جۆرەکان  سەڵماندی ، ، سەرەڕای ئەو گرفتانەی لە ئارادان، خەڵکی ئێران بەرامبەر کەڵکی خراپ وەرگرتن لە داواکاریی و هەروەها دنەدانەکانیی دژە ئینقلاب و دوژمنان ڕادەوەستن.

 ڕۆحانی لە وشیاری هێزە ئاسایشییەکان و هێزی ئیتلاعاتی ، هێزی ئینتزامی ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و بەسیج کەلە بەڕێوە ەبرایەتی گۆڕانکارییەکانیی ئەمدواییە لە پاڵ خەڵکی ئێران بە باسی بەگوێرەی ئەرکەکانیان هەنگاویان هەڵگرت ، ڕێزی گرت.  سەرۆک کۆماری  ئیسلامی  ئێران هەروەها بە ئاماژە دان بە یەکەم ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئایەتۆڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆکی کۆچکردووی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئەوی بە کەسایەتییەکی شاز ، ئیسلام ناسی پایەبەرز، خاوەن بیرێکی ئەمین و سیاسەتناس و سیاسەتڤان زانی کە خەڵکی و تەنانەت کۆمەڵگەی نێو دەڵەتی ڕێزی لێ دەگرن.

 ئایەتۆڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی ، هەشتەمی ژەنیڤەری ٢٠١٧ لە تەمەنی ٨٢  ساڵان  بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تاران کۆچی دوایی کرد .

 ڕۆحانی بە ئامادەبوونی ئاگادارانە ی خەڵک و زانایان و مەرجەعەکان لەمەر مەحکوومکردنیی سووکایەتی بە حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) لە ١٩ بەفرانبار (٩ ژەنیڤەری١٩٧٨) یش ئاماژەی کرد و وتی: ١٩ بەفرانبار  دەستپێکی بزوتنەوەی بەربڵاویی گەل لە سەرانسەری ئێران دا بوو و بوار خۆشکەری سەرکەوتنی یەکجاریی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بوو .

 ١٩ بەفرانباری١٣٥٦ (٩ ژەنیڤەری١٩٧٨)، خەڵک، مۆدەرسین و فەقیەکانی حەوزەی علمییەی قۆم بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەمەر سووکایەتی ڕژێمی پاڵەوی بە کەسایەتی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندانیان ساز دا و پاشان هۆکارانی ئاسایسی ڕژیمی پاڵەوی ژمارێکی زۆر لە ناڕازایانیان لە خاک و خۆین دا گەوزاند .

سەرپەیڤ