جەختکردنیی بالوێزانیی ئیتالیا و سوید لە تاران لە سەر هەڵوێستی پاوەجێی ئەوروپا لەمەڕ پشتگریی لە بەرجام
باڵویزانی ئیتالیا و سوید لە تاران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران لە سەر پاراستن و پشتگریی لەبەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش" بەرجام" جەختیان کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " مائۆرۆ کینچاتوری" بالویزی ئیتالیا لە تاران شەوی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانیی دەرەوەیی بە سەردێری" ئەوروپا و مەسەلە ژیئۆپۆلۆتیکەکانی رۆژ ئاوای ئاسیا" ، بنپێکردنیی بەرجامی هۆی ناپاوەجێی ناوچەکە زانی و وتی: بڕیاری داهاتووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی بەرجام، گۆڕانێک لە بڕیاری ئەوروپا لەمەڕ پشتگریی لە بەرجام بەدی ناهینێت .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، دوای تەیید نەکردنیی پێبەندی ئێران بە بەرجام لە ئۆکتۆبری ٢٠١٧ و بڕیار نەگرتنیی کۆنگرەیسی ئەمریکا لە بارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران، بریارە ناوەڕاستە کانی ژەنیڤەری ٢٠١٨ لە بارەی پرسی بایکۆتەکان بریار گیری بکەن.
" مائۆرۆ کینچاتۆری" وتیشی: بەرجام ڕێککەوتنیکی نێو دەوڵەتییە و دەبێ بیپارێزن.
" هیلنا سانگلەند" باڵوێزی سوید لە تارانیش لەم کۆبوونەوەیە ، ئەگەری هەڵپەساردنیی هەڵوەشاندنیی بایکۆتەکان و بنپێکردنیی بەرجام لە لایەن ئەمریکای وەک هەڵەیەکی گەورە زانی و وتی: ئەوروپا و سوید تا بە ئێستا بە تەواوەتی پشتگرییان لە جێبە جێبوونی بەرجام و پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام کردووە .
باڵوێزی سوید لە تاران هەر وەها وتی: ئەوروپا هۆگری دەستپێکرانیی چالاکییە بازەرگانییەکان لەگەڵ ئێران بووە و بەرجام دەتوانی یارمەتیی زۆرتر بوونەوەی پێوەندییە بازەرگانییەکانی نێوان ئێران و سوید بدات .
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران بە سەردێری " ئەو روپا و مەسەلە ژیئۆ پۆلۆتیکەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا" شەوی چوار شەممە بە ئامادە بوونی بالویزانی سوید، ئیتالیا، بەریتانیا و عێراق لە تاران لەبارەی بەرجام و قەیرانەکان و مەسەلە ناوچەییەکان و مافی مرۆڤ بەرێوە چوو.