سەباح زەنگەنە: بێتوو ترەمپ لە "برجام" برواتەدەر، ئەوروپا دەبێ وڵامدەریی مافەکانیی ئێران بێت
کارناسی مەسەلە نێو دەوڵەتییەکان وتی: بێتوو چوونە دەر لە بەرجام ڕابگەینن و پێبەند نەبوونی ئەمریکا بەڕێککەوتننامەی نێو دەوڵەتی بەرجام بیتە ئاراوە، ئەوروپا دەبێ وڵامدەری مافە بنپێکراوەکانیی ئێران بێت .
" سەباح زەنگەنە" کارناسی مەسەلە نێو دەوڵەتییەکان لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری خۆیندکارانی ئێران (ئیسنا) وتیشی: ئەمریکا هەوڵ ئەدات ناوەڕۆکی بەرجام لە ناو ببات و بەڕەویستی دیکە وەکوو زۆرتر کردنەوەی بایکۆتەکانه دژی ئێران ، گوشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرتر بکاتەوە .
ئەم کارناسیە مەسەلە نێو دەوڵەتییەکان لە وڵامیی ئەم پرسە کەلە کاتی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام چ تەگبیرگەلێک لە دەقی ڕێککەوتننامەکە بۆ ئێران لەبەر چاو گیراوە ، وتی: بێتوو ئەمریکا لە بەرجام برواتە دەر، تارانیش دەتوانێ جێبەجێکردنیی بەرجام وەلا دانێت بەڵام یەکێتی ئەوروپا و ئیمزا کەرانی بەرجامیش دەبێ وڵامدەری سەرپێچی ئەمریکا بن و مافە بنپێکراوەکانیی ئێران قەرەبوو بکەنەوە . زەنگەنە لە وڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەوەی ژمارێک لە لێکۆڵەران لە سەر ئەم بروایەن کە ترەمپ گەرەکیەتی پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام نەپشت ڕاست بکاتەوە و نەک ئەو بە تەواوەتی ڕەتبکاتەوە تا لەم ڕیگاوە بانکە کان و دامەزراوەکانیی دراوی و بازەرگانی گەورە هەرو لە دڵەڕاوکێ ڕابگرێت، وتی: هەر ئێستا ئەمریکا وەها سیاسەتێکی لە پێش گرتووە و ئێران وئەوروپا دەبێ بتوانن ڕێکارێک بۆ دەرباز بوون لەم مەرجانە بدۆزنەوە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، دوای پشت ڕاست نەکردنیی پیبەندی ئێران بە بەرجام لە ئۆکتۆبری ٢٠١ و بڕیار نەگرتنیی کۆنگرەیسی ئەمریکا لە بارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران ، بریارە لە رۆژانی داهاتوو لەبارەی پرسی بایکۆتەکان بریار بگرێت .