کانونی دوھەم 11, 2018 07:59 Asia/Tehran
  • زەریف لە دیداری لاوڤرۆف: ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ لێبڕاوانە بە دواداچوونی بۆ بکرێ

وەزیری دەرەەی ئێران پێی داگرت: هەموو ئەندامانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک) دەبێ بە هەواهەنگی لەگەل یەکتری، لەوە دڵنیا ببنەوە کە ئەو دەسکەوتە لێبڕاوانە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری "سێرگەیی لاڤرۆف"ی وەزیری دەروەی ڕووسیا لە مۆسکۆ، بە ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی دەوڵەتی ڕووسیا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وتی: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش یەکێک لەو دەسکەوتە دەگمەنانەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لە ساڵانی ڕابردوودایە و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەردەوام پێبەند بوونی ئێران بە جێبەجی کردنی بەرجامی پشت ڕاست کردۆتەوە.

زەریف وتیشی: بە داخەوە یەکێک لە ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک نەک هەر تا ئێستا بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بە شیوەی تۆکمە و تەواو بەجێ نەهێناوە بەڵکوو سیاسەتی تێکدەرانەیشی لەم بوارەدا هەبووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ توانیویەتی دەورێکی گرینگ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی لە ناوچەدا بگێڕێ راشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران پێبەندە بەوەی کە لە هاوڕێیەتی و هاوکاریی کردنی ڕووسیا و تورکیا بگاتە ئەو دڵنیاییە کە پرۆسەی ئاستانە بە سەرکەوتوویی دەچێتە پێشەوە و کۆبوونەوەی سووچی کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو دەبێ بۆ دانانی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ سووریا.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوی راوێژی بەردەوامی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئێران بەتایبەت سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەر لە بەیانی دوێنێ چوارشەممە گەیشتە مۆسکۆ.

سەرپەیڤ