بەریتانیا: ھەنگاوی جێگرەوەیەکی نییە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی : بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی جێگەرەوەیەکی نییە .
بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، بوریس جانسون، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی گرینگی ئەورووپایی لە برووکسەل سەبارەت بە بەرنامەی هەڵمەتی هاوبەشی ناڤۆکی وێڕای پێداگری لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتننامە ناڤۆکییە لەلایەن ئەورووپا وە و پشت ڕاست کردنەوەی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی وتی : ئەم پرسە زۆر گرینگە و دەبێ لەلایەن جیهانەوە لەم ڕێککەوتنامە ناڤۆکییە داکۆکی بکرێت .
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە کۆبوونەوەی چوار وڵاتی ئەورووپی لە برووکسەل زۆر گرینگە چونکە ئەورووپییەکان بایخێکی زۆر بۆ ئێران دادەنێن.
جانسون جارێکی تر لەسەر داکۆکیی بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی و هەروەها فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ درێژەی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، پێداگری کرد .
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016ەوە جێ بەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک ئەندامێکی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننامە ناڤۆکییە، بێ بەڵێنی کردووە.